تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کریڤ
کریڤا٬ (باک.): دۆستۆ٬ کریو٬ کاکه٬ کەیۆ٬ هاوڕێ٬ هاواڵ٬ برادەر٬ کە کوردێکی یەزیدی بانگی کوردێکی پسووڵمان بکات دەڵێ: کریڤۆ واتە کاکه٬ کەیۆ. ئەگەر کوردێکی پسووڵمان منداڵە فەڵە یا یەزیدییەکی لە باوەشیدا سوننەت بکرێ یا بە ئاوەژوو پیاوەکە بۆ ماڵەبابی منداڵە کە دەبێتە کریو٬ کە زۆری ڕێز لێدەنرێ و یارمەتیشی دەدرێ٬ ئڤینیان بە ئەندازەیەکی لە نێوانیاندا پەیدادەبێ٬ کە لە نێوانی هیچ خزم و زاوایەکیدا پەیدا نەبووبێ٬ لە باکووردا کوردان بانگی فەلان بکەن کریڤیان پێدەڵێن وەکو لە گەرمێن و کووێستانێدا دۆستۆیان پێدەڵێن
کریڤانی
پیشەی کریڤی
کریڤو
لە کاتی بانگ کردنی کریڤاندا بە کار دەبرێ