تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەستەق کردن
هەرێ کردن(خۆ.)
دەست پێ کردن٬ لەسەر ڕۆیشتن٬ بڕیار لەسەردان.
هەلاجی کردن.
گوورنیک.
پاک و پووک کردن
بەختکردن و بەخۆڕایی چتێک دان بە کەسێکی؛ دەستمایەکەت هەموو_کرد: واتا بەفیڕۆ چوواندت
پاک و پیس کردن
جووێکردنەوەی چتی چاک و خراپ لە یەکتری
پشت لێ کردنەوە
پشت لێدانەوە
پشتگوێ کردن
هەڵپاچینی ووردەتووکی بن پرچی ژنانە بە مقەست
پێک کردن(خۆ.، دزە)
کردنە هاوبەش لە گەمەو چتی وادا؛ پێکت ناکەم: لەگەڵت ناکەم و ناتکەمە هاواڵ و بەشدار. لێکچوون، پێکچوواندن
چنگ قژ کردنەوە
دەست بڵاو کردنەوە لەگەڵ کووڕکردنەوەی بەهۆی ترس یا ئازارێکەوە
ڕاهێڵ کردن
ڕنەک کردن
بەرنەکی پشتی چارهوێی پێخاوێن دەکرێتەوەوئەوساشاڵوقە شاودهکرێ
ڕژد کردن
(ئەردە): باڵا کردن،بەرز بوونە وە،هەڵچوون
ڕەشکەو پێشکه کردن
بڕوانه: ڕەشکه و پێشکه
ڕەهێڵ کردن
لنگەو قووچ خستن
کردار
کردەوە٬ کار٬ حەمات٬ پیشه٬ ڕەوشت٬ کشت و کاڵ٬ کردەوە.
کردن
(هەورا.): کەردەی٬ کردەی٬ (باک.): کرن٬ بە جێ هێنانی کارێک.لێ-(بابا.):لێچوون. ئارەزوو پەسندکردن٬ ئەمن دەکەی: مێردم پێدەکەی؟تێکەوتن.کانگردن٬ کێش هاتن٬ پەرداختن٬ تێکردن.کرن لێکردن
کردنەوە
ئاوەڵەکردنەوەی دەرکە و پەنجەرە و ئیتره٬ چتی گرێدراو کردنەوە: گرێ هەڵوەشاندن٬ شکاندنی ڕۆژوو.-بڕین:دەرکردن٬ خاوکردنەوەی قفڵی داخراوە بەکلیل٬ ڕزگار کردن و کردنەوەی پیاوێک٬ کە لەژنەکەی بەسترابێ و بتوانێ لەگەڵی دروست ببێ.کارێک دوو سێ بارە کردنەوە٬ چنینی میوە و گوڵ و ترێ و ئیتر شکاندن و لەتکردنی دار٬ دەست بە کارێکی گرنگ کردنەوە٬ جڤات(حفلە)کەی بە ووتارێکی کوردانە بکەوە. شێ کردنەوەی خوری و لۆکەیە بە کوتک و کەوان و ئیتر.ئاوەڵەکردن٬ شکاندن٬ قفل و ئیتر.وازبوون٬ پشکووتنی گوڵ و ڕەنگ و ڕووی مرۆڤان. شێکردنەوە٬ ڕێگاکردن٬ خاوکردنەوە بۆ هەموو چتێک.تەڕدەستانە کردن٬ پەلەکردن٬ تاڵووکەکردن. دروستکردن.سازکردنەوە