تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چیغکردن
چیلکەوکردن(ئەردە)
دار شکاندن بۆ سووتاندنی
چیڕەوەکردن
چیڕە لە ددانان هێنان لە ڕقان
چەترکردن
خۆگیڤ کردنی قەلەموون، عەلەشیش و تاووس و چەترهەڵدانی تاووس و عەلەشیش و ئیتر. هەڵپاچینی سەری دارانە بۆ ئەوەی سەری وەکو چەتری لێبێت، بڕینی لکە بێکەڵکەکانی داران
چەرخدەزگ هەڵکردن
چەرخەکردن
خولخووارند بە گردی چتێکیدا
چەشکەکردن
چەشکردن، فێرکردنی گیاندار بە دەرخووارددانی چەشە. چەشتنی خوواردنەمەنی
چەشەخۆرەکردن
دانە خۆرەو چێرکردن
چەشەکردن
چەپ و ڕاستکردن
ڕاکێشانی دەستی ڕاست و قاچی چەپ، دەستی چەپ و قاچی ڕاست بۆ چابوونی ئازاری پشت بۆ بڕینی دەستی ڕاست و قاچی چەپ بە پێچەوانە بۆ سزادانیش بەکار دەبرێت
چەپاوکردن(سن.، کە)
تاڵانکردن، تێکدانی ئارامی،_(سن.، کە) لەلاوە بۆهاتن، ڕێگا لێگرتن
چەکەرەکردن
سەوزبوون و سەردەرهێنانی گژو گیاو درەختان. پەیدابوونی چتێکی سپییە وەکوو شەکر لەسەر باسووق و هەنجیر بەهۆی مانەوەیانەوە. دوودڵی، دوودڵبوون
ڕاست و چەپکردن
له سەر زگ ڕاکێشانی یەکێک، دەستی ڕاست و لاقی چەپی یا دەستی چەپ و لاقی ڕاستی لێک دەبەستن بۆ ناووک هێنانەوەی یا بۆ نەرهمکردنی پشتی
ڕاستکردن
کوتنی ئاخافتنی ڕاست
ڕاستکردنەوه
خوواری و چەو تی و گێڕی چارەکردن ، هەڵەبژێری ، چەوتی ساخکردنەوه، هەستاندنی گیاندارله ڕاکشانەوه بۆ دانیشتن و یا له دانیشتنەوه بۆ سەرپێیان
ڕاستەوەکردن
ڕاسەوکردن
ڕاستکردنەوە، هەستاندن، ڕاستەوکردن
ڕامکردن
ڕاهێنانی گیاندار به چتێک ، گرۆکردن، لێنی کردن، ئارام و هێدی کردن، نەرمکردن
ڕاوکردن
نێچیرەوانی کردن، نێچیر گرتن لە ناو ئاو یا لە ووشکانیدا