تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فەدیکردن
(باک.): شەرم کردن
فەرشکردن
ڕاخستنی ناو ژوور و هەیوان و ئیتر بەحەسیر و مافوور و بەڕە.تەختە پۆشکردنی ناو ژوور و هەیوان و حەوشە بە خشتی سوور یا بە کاشی٬ و ناو ئەستیڵش بە بەرد و قسڵ و چیمەنتۆ
فەرمانکردن
فەرماندان بە چتێک٬ تێراخوڕین
فەریادکردن
هاوارکردن٬لاڵانەوە٬دادکردن٬ دادوبێدادکردن
فەلاقەکردن
دارکاری کردنی بەری پێی یەکێکییە لە فەلاقە دا
قابڵەمەکردن
سەرداپۆشین
قاشکردن
لەتکردنی شووتی و کاڵەک و چتی تر بەقاش
قافکردن
مرۆگرتن بۆ پێشمەرگەیی
قالەپێکردن
(کە.):پێ یاگەیشتن٬ تێ گەیشتن٬ پێ گەیشتن
قانزاجکردن
قاوکردن
بانگ کردن٬ گازکردن بە دەنگی بەرز٬ چڕین
قاپووتکردن
مەبەس لە گرتنی سەد و بیست سایەیە لە یاری ئەسکەملەدا
قاچ وقووچکردن
دزی کردن بەفڕوفێڵ
قاڵکردن
پوختە و زرنگاندنەوەی ڕۆن. لە کاروباردا ڕاهێنان
قایمەکردن
قاییمکردن
سفت کردن٬ پاوەجێ کردن٬ توند کردنی تایەو بار و چتی تر.چتەکانت قایم هەڵگرە. شاردنەوە ٬ پەنهانکردن
قرتکردن
بڕینی چت بە خشتی وەکو مووی ئەگریجە و کاکۆڵ٬ قرتاندن٬ قرخ کردنی موو
قرتەکردن
قرخکردن
لەبنە کۆتەرەدانی مووی ئەندام
قریوەکردن