تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەزوولەکردن
پەیدابوونی دەزوولە لەچتی لنجەوە پەیدادەبێ،شەربەتەکە یا دۆشاوەکە دەزوولە دەکا واتا خەست بۆتەوە.
دەس و پا گومکردن
دەستە پارچەبوون، دەسەپاچەبوون، سەرلێ شێوان
دەس پێکردن
دەس پێشخستن،دەست پێکردن،ناوی خودالێهێنان.
دەست بەزاخاکردن
تەفرەدان،دەستبڕین،هەڵخەڵە تاندن.
دەست پانکردنەوە
بریتییە لەپاڕانەوەوسوواڵکردن.
دەست پێکردن
دەست پێکرن،دانەبەر،هەرێ کردن،تێپەڕبوون، تێوەچوون،پێداکێشان،خۆلەبەرنان،تێوەچوون،داگرتن،مل
دەستوورکردن
ڕایی کردنی گرفتی نەخۆش بەهۆی دەستوورەوە.
دەستکردنەوە
دەستەوەکەری،بەرانبەری،دەست وەشاندن لەشەڕا.
دەستگیرکردن
دەستیارسەرکردە
جێگری ئەفسەران.
دەستەکردن
کردنی چت بەدەستە.
دەسپەیداکردن
دەستڕۆیین.
دەسەواکردن(ئەردە.)
دەسەکردن(ئەردە،)
دەستەکردن، ڕێکخستن،لەسەریەکتری دانان.
دەقکردنی
قەدکردنی کەل و پەل
دەماخ تەختکردن
مەبەس لە هەوەس تەخت کردن و خۆگیڤ کردن بەسەر ئەم و ئەودا
دەممکردن
چالێنان و ئامادە کردنی ، لێنان، وەسەدنان
دەمکووتکردن
لەدووان خستن، خامۆش و بێ دەنگ کردنی کەسێکی سا بە هەر هۆیەکییەوە بێ
دەمەزەردکردنەوە
تیژکردنەوەی دەمی تیغانە بەبڕبەند لەگەڵ ئاودانەوە