تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەنهەڵکردن
بەنکردنە گڵۆڵە، گڵۆڵەکردنی بەن
بەچاوەکردن
لەچاو بردن، چاوی پیس هەڵێنان بە چتێک و هەڵپەرداوتنی
بەڕاکردن
بەدەو، بەغاردان
بەڕێکردن
ڕەوانەکردن، خستنەڕێ، ناردن، وەڕێخستن و پێکهێنانی پێویستی ڕێگای، (ژاهەورا) کیاسەی، کیاستەی، (لوفەکەل) کل کردن، (کەلزەن) کیاندن
بەیادکردن
بەیادیکردن
بێ خەوی و بێ کەیفییە بە هۆی نەخۆشی یا لە ڕانەهاتنی شووێنێک پەیدا دەبێ
تارکردن
تەرەکردن، هەتڵەو ئاوارەکردن
تازەکردنەوە
نووێکردنەوەی چتی کۆن
تاسکردن
تاسان. (ئەردە) گەورە خڕەگرتن، تەنگەنەفەس بوون، پشووسوواربوون
تاقیکردنەوە
تاقەتکردن
حاواندنەوەی گیاندار. میوانەکان تاقەتکە. دامەزراندنی چتوومەک و ووڵاخ بە ڕێک و پێکی لە شووێنی خۆیدا. هەڵگرتنی کەل و پەل و شاردنەوەی
تفلێکردن
تفکردن لە یەکێک لەسەر چتێکی خراپ
تفکردن
ڕۆکردنی تف
تفکردنەوە
تف فڕێدانی زۆر لەبەر چتی ناخۆش