تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیر کتک
ئاڵقەتیز، خوژیلک، قوشیلک، شیرکوتک، گیایەکی لک زۆر و پەلک زراو و درێژه ڕەنگی شینێکی سپی پاته. کڵۆ قەندێک به ئاستەم بە شیرەکەی تەڕکرێ و بخورێ بۆ زەرداو و گرفت زۆر باشه، ئەگەر تنۆکێکیش لە شیرەکەی لەنێو شووشەیەک ئاو بکرێ و پشڵەقێ و له شووشه ئیستکانێک بخورێتەوه بۆ گرفت و کەو تووتی و زەرداو زۆر باشه.
کتک
(هەو.):پشیلە
ماری کتکی
قووڵە وەیباب
کتکاڵ
کچێ٬ لەگەڵ ئافرەتی وەکو ووشەی کچێ بە کاردەبرێ.-ئابێ:کچێ وەرە
کتکی
(موک.):جوورەمارێک
کتکەنەقتینە
کتکەنەوتینه٬ مەبەس لە کەسێکییە کە مایەی ئاژاوە و گێچەڵ بێ
کتکەنەوتینە
کتکەکێفی
پشیلەی کێوی. –لە: پشیلەی کێوی٬ هووشک
تکتکاندن(باک)
پتەکتکە
جوورە مارێکە
تکتک(باک)
تەق و هۆڕی چەکانە، قڵپ و هۆڕی چەکانە، دەنگی خرمەخرمی مەتڕالیۆزێیە
زرکتک
شیرکتک
ئەو شیرەیه، کە لە زگی کاریله و بەرخیدایه دووای سەربڕانی شیرەکەی دەردەخەن بۆ هەوێنی پەنیری.
چاڤکتک(باک)
چاوشینە
گوهکتک (باد.٬ باک.)
گیایەکە.