تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کت
(باک.): پارچەیە لە ووشاندا بۆ وێنە:(کور-دس-تان) 3 کته٬ (کور-دە-وا-ری)چووار کتە واتە پارچەیە. بێدەنگ.-بوون: کپ و بێدەنگ بوون.ختە.ختتە(بۆدەرکردنی پشیلە)بە کار دەبرێ. (باک.): تاک. تاق.-و جووت: تاق و جووت
کت بەچە
(هەورا.): بێچووەپشیلە
کت و کووێر
کووێر و لەش پەڕپووت٬ کوت و کووێر
کت ومت
شیر کتک
ئاڵقەتیز، خوژیلک، قوشیلک، شیرکوتک، گیایەکی لک زۆر و پەلک زراو و درێژه ڕەنگی شینێکی سپی پاته. کڵۆ قەندێک به ئاستەم بە شیرەکەی تەڕکرێ و بخورێ بۆ زەرداو و گرفت زۆر باشه، ئەگەر تنۆکێکیش لە شیرەکەی لەنێو شووشەیەک ئاو بکرێ و پشڵەقێ و له شووشه ئیستکانێک بخورێتەوه بۆ گرفت و کەو تووتی و زەرداو زۆر باشه.
ماری کتکی
قووڵە وەیباب
کتابچە
کتێوچه٬ دەفتەر
کتان
(باک.): پەچە٬ پێچە٬ پەرده٬ (زا.):کوتان
کتانی
پەچەیی٬ پێچەیی
کتاڤ
(باک.): کونجی
کتتە
(کە.):ختته٬ (پشیلەی پێدەردەکرێ).(زا.):پشیلە. کە منداڵ بکۆخێ پێی دەڵێن کتتە.-کت:ختتە خت
کترتینگە
(ئەردە.): جاڵجاڵووکە٬ پەسپەسە کۆڵە
کتری
کەتری٬ چاپەز٬ (باد.):گیای کرتی
کتوپڕ
لەپڕڕا٬ کوتوپڕ
کتک
(هەو.):پشیلە
کتکاڵ
کچێ٬ لەگەڵ ئافرەتی وەکو ووشەی کچێ بە کاردەبرێ.-ئابێ:کچێ وەرە
کتکی
(موک.):جوورەمارێک
کتکەنەقتینە
کتکەنەوتینه٬ مەبەس لە کەسێکییە کە مایەی ئاژاوە و گێچەڵ بێ
کتکەنەوتینە
کتکەکێفی
پشیلەی کێوی. –لە: پشیلەی کێوی٬ هووشک
کتۆ
چۆن٬چلۆن٬ کوو٬ چتی.-یی: چلۆنی٬ چۆنی٬ کوویی٬ چۆنێتی.
کتیک
(باک.): قرچەی ئاوری
کتێب
(ع.):پەڕتووک٬ پەڕاوێکی نووسراو یا چاپکراوە لە بابەت هەر زانیاریێکییەوە بێ