تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاکی بەکاکی
بۆدەشتێک بە کاردەبرێ ٬ کە پان و دوور و درێژبێ و چۆل و هۆل٬ بۆ ڕێگای دوور و درێژیش بە کاردەبرێ
کاڵومەکاڵ
کشت و کاڵ٬ کشتوزار٬ کێڵراو٬ نەکێڵراو
کاڵەکاڵ
باڕەباڕی مەڕانە لە کاتێکیدا٬ کە بەرخەکەیان ببینن
کتکاڵ
کچێ٬ لەگەڵ ئافرەتی وەکو ووشەی کچێ بە کاردەبرێ.-ئابێ:کچێ وەرە
کرش وکاڵ
کرس٬ زبڵ
کرمکار
(ئەردە.): بەڵەد٬ شارەزا بە کارێک
کرووکاسی
گێژوماتی
کرکای کڕک
(کە.):کڕک٬ کاکی بە کاکی
کرێکار
کرێگرته٬ پاڵه٬ ڕەنجبەر٬ سەپان٬ کەسێکە بە پارە گیرابێ بۆ کارکردن.-ی: کرێگرتەیی٬ پاڵەیی٬ ڕەنجبەری٬ کارکردن بە پارە
کفتکاری
بە کارهێنانی کفت لە هەندێ چتاندا بۆ جووانی
کفکار
(باک.): کارگ
کلکاز
(فە.):ئەنگوستیلە
کلکاف
(ئەردە.): مازوو
کلکانی
مەردومی شێت ووێته٬ ڕۆستەم پیاوێکی کلکانییە
کلکانە
(فە.):ئەنگوستیلە
کوتەککاری
گاوەسەر٬ چێوکاری
کورکاندن
نووکاندنی منداڵ٬ کوورکەکردن
کورکانن
کورکاندنی ئەسپ لە کاتی ئالیک دانێدا
کوشتکار
قەساب.-ی:قەسابی
کولانەی مریشکان
کووخ٬ کۆلیت٬ کۆریب٬ پین٬ (باک.) قر٬ پینک٬ کۆلت٬ قنک.