تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەرکال(زا)
بریقەو ڕێک و پێکی چتێک
پەشۆکان
شپرزەبوون، تێکچوون، ئاژاوەبوون، شێوان، پەشێوان، حەپەسان، سەر لێشێوان، سەرسووڕان، شەپۆپان._دن: شپرزەکردن، پەشێواندن، شێواندن، تێکدان، سەر لێشێواندن، شەپۆکاندن، حەپەساندن
پەشۆکاو
شپڕێو، ڕەت بڵاو، پەنزهار، شپرزە، پەشێواو، شێواو، تێکدراو، سەرسووڕماو. گیانداری شپڕزەی سەر لێشێواو
پەلیکانێ(هەو)
پەنجەهەڵپێکان
پەپلە مەلینچکانە(ئەردە)
پەپکە مالینچکانە(ئەردە)
پەکان
وێران، کاوول، کەمباخ. پێک و_دان: وێرانکردن. (باک)_دن: ڕاپێکردن، ڕاونان. بپەکینە: بڕەوە، ڕاوی نێ
پەیکار
شەڕ، جەنگ. دووای کار، شووێنی کار
پەیکان
سەری تیرو ڕمییە، سەرە تیژەکەی رمب و نێزەیە
پەیکان نێزە
پەیکان چیوەدەس
پەیکاوەر(باک)
پۆستەچی، پۆستەهێنەر، چەپەرچی. (باک) _ی: پۆستەچێتی، چەپەرچێتی، پۆستەهێنان
چارتێکانێ
(هەورا) چووارمەشقی، چووارمێزەکی، چووارمێردەکی، جوورە دانیشتنێکە
چارکاسە(باک)
چارەکار
کارساز، چارەساز._ی: کارسازی، چارەسازی
چاوئێشانێکی ئاوبکات
چاوبڕکانێ