تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کارتێ
هەسان٬ (کرما.) سووان
کارتێنک
پەسپەسەکۆڵە٬ کارتێنە٬ مێشەگیره٬ جاڵجاڵووکە
کارتێنە
پەسپەسە کۆڵە
کارتێنە
(ئەردە.): پەسپەسەکۆڵە
کارتێکەوتن
کارپێبوون٬ ئاتاج بە چتێک یا کەسێک بوون
کارتە
(هەو.): قەرسیلی پێش ماڵانە لە گونداندا٬ کە هیشک بوو کارتەی پێدەڵێن و هەردەخەڵێکیش دووای ووشکبوونی شین بیتەوە کارتەی پێ دەڵێن. (خۆ.): لکە تازەکانی دارانه٬ (باک.):شفتالیم٬ شفک٬ لق٬ لک٬ کەد٬ شەخەڵ٬ چووزەڵەی دارێکییه٬ کە ساوابێ یا گیایەکیه٬ بەڵان بۆ تووتن پتر بەکاردەبرێ٬ کە نەگەیشتبێ و هێشتا شین بێ٬ بەولکە گچکە و باریکانەش دەڵێن٬ کە لە بنەوەی داران یا لە کۆلکان دەری دەکات و ڕاست هەڵدەچێ٬ کاتە٬ وەچ٬ وەچە ٬ کاردە
کارتەک
(زا.): چتی زۆر
کارتەڵە
(هەورا.): قەرتاڵە٬ سەوەتەیەکی گچکەیە لە شووڵ دروستدەکرێ
کارجف
(باک.):داو و دەزگەی هاوبەشی لە بازرگانیدا
کارخانە
کارگه٬ دەزگا٬ دەستگا٬ جێگای کەل و پەل لێدروستکردن. بۆ بەدناوی بە قاحپەخانەش دەڵێن. –چی: ئەو کەسەیە کارخانەی هەڵدەسووڕێنێ. بۆ بەدناوی بۆ ئەو کەسەش بەکاردەبرێ٬ کە چەند قاحپەیەکی ڕاگرتبێ
کارخانەی کاشی سازی
کارگەی کاشی دروستکردنێ
کارخستن
وەکارخستن٬ بەڕێکردن٬ پەکی کارخستن٬ لەکار کردن
کارد
کێرد٬ چەقۆی گەورە
کاردار
(موک.): خاوەندفەرمان٬ ڕەنجبەر.-ی:ڕەنجبەری. تیرەیەکە لە نەتەوەی ئێخسیری کورد لە نێو شکاکاندا
کاردانە
(خۆ.): پزدانی بزنێیە
کاردانەوە
بە کار بەربەرەکانی کردن٬ کردار یا ئاخۆتنێکە٬ کە لە یەکێکەوە ڕووبدا لە وەڵام یا کرداری یەکێکی تردا
کاردوخەنجەر
(ئەردە.): دەشنە
کاردوو
کاردک٬ (جا.): هاز٬ گیایەکی بەهاری لاسک درێژی هەیە بە کاڵی تاڵە و تیژ و بڕندەیە بەزەردکرانێ باشدەبێ. بڕوانە :کاردی
کاردوومارانە
جوورە کاردووێکە ناخورێ
کاردووڕەشە
جوورە کاردووێکی گەڵا پانە دەکرێتە دۆڵمە