تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کارامە
کارامەد
کارامەیی
ووریایی٬ ئامادەیی یەکێک لە کارێکیدا
کارانە
کاراک
(زا.): کانی ئاسن
کاربڕ
(ئەردە.): مەبەس لە یەکێکییه٬ کە کاروباری مەردوم ببڕێتەوە وەکوو قازی و حاکم
کاربڕا
هاوکار٬ بەشدار٬ هاڤپا٬ هاوبەش. –یی: هاوکاری٬ بەشداری٬ هاڤپایی٬ هاوبەشی
کاربین
ووریا٬ بەکار٬ بەخۆوەژیو.زیرەک٬ زرنگ٬ کارپێکهێنەر.-ی:ووریایی٬ بەکاری٬ بەخۆوەژیوی٬ زیرەکی٬ زرەنگی٬ کارپێکهێنان
کاربەدەس
کاربەدەست
کاربەدەس٬ بەدەستەڵات٬ مووچەخۆرە گەورەکان٬ کەسێکە لە کاروباراندا هەرخۆی حەلبێ
کارت
لەکەرت وەرگیراوه٬ ڕۆژاواییان لە کوردییان وەرگرتووە یان تێکڕا تێیدا برابەشن٬ کوردان لە پێشدا بە پسوولەیێکی گچکەیان کەرت گوتووە و (کارت) یش بەکارهێنراوە. سەوزاییێکە لە هی جاری پێشووی ڕووابێتەوە
کارتمۆک
(باک.):جوورە گوڵێکی زەردە پێی دەڵێن (چاوەگا)
کارتوو
کارتک
(باک.):ڕێک و پێکی پرچ و کاکۆڵ.-کردن: ڕێک و پێک کردنی پرچ و کاکۆڵ٬ (باک.):کەرتک٬ پارچە
کارتۆل
(باک.):کرتۆپه٬ پەتاته٬ یارەڵماسی
کارتیخ
کارتیس
(باد.): گیایەکە ئاژاڵ بیخووا پێی دەمرێ
کارتیغ
کارتیخ٬ بڕبەند٬ (باک.):کارتیک٬ جوورە بڕبەندێکی ووردە
کارتینگ
(ئەردە.): کارتینگە
کارتیک
(باک.):کارتیخ