تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کائین
(زا.):کاوێژی ووشتر و ئاژاڵ و ڕەشەووڵاخانە
کاب
(باد.):میچ
کابان
بناوان٬ ئافرەتێکە سەرپەرشتی ماڵێ بکات٬ قوونەبان٬ قوویین بان٬ کەیبانوو٬ کەبانی٬ کەیوان٬ (کە.): کەیوانوو٬ (فە.): کەینوو.-ی:بناوانی٬ سەرپەرشتی کردنی ماڵ. –ی (باد.) : میچێن٬ جگێن
کابرا
کاک برا٬ جووامێر٬ جووانمێر٬ گۆرین٬ رانێک٬ هەرامه٬ جایێ٬ هین٬ کاربرا٬ بۆ بانگ هێشتنی مرۆڤێک بە کاردەبرێ٬ کە ناوی نەزانرێ یا لەودەمەدا ناوی لەبیر کرابێ و یا نەتەوێ ناوی بەری٬ برادر٬ دەستەبرا
کابرنج
بەڵم٬ کای برنجی
کابووس
شەوە٬ مۆتە٬ گابووس٬ خەونی پەرێشان٬ گرانی و قورساییێکە لە خەوێدا دەکەوێتە سەرلش٬ کە لە سەرپشت نووستبێ ئەویش هێزی ڕاکێشەری زەوییە.
کابە
ماڵی خووا(کعبە) یە لەشاری مەککە لە نووێژاندا مسووڵمانان ڕووی تێدەکەن و لە پێش مسووڵمانەتیشدا بوتخانە بووە
کات
(ئەردە.): تووتیای شین٬ تووتیا کەوڵە. دەم٬ چاخ٬ گاڤ٬ تاڤەتاڤ٬ زووم٬ قاس٬ (گەر.باد٬ ڕەوا.): بێن. (باد.): بافت٬ تاف٬ هەڕەت٬ گاو٬ (باک.): چاخک٬ چاخ٬ پێل٬ گات٬ سەردەم٬ حەل٬ جەمگە٬ هەڕەت٬ تاو٬ سات٬ لەکاتی:ژێلی٬ لەدەمی٬ وەتی٬ لەوەتی.-بوون: پێکران٬ لەدەست هاتن٬ پەرژان٬ لەهیچ –تیرەیێکی: (هەو.):لە هیچ دەمێکیدا.دەغڵێکە دووای چێنرانی لەوساڵیدا بە بێ بارانەی شین نەبووبێ٬ بەڵام لە ساڵی دوواییدا بە هۆی بارانەوەشین بووبێت و هاتبێتە بەرهەم
کاتار
(زا.): پۆپەی کەڵەشێر
کاتب
(باک.):گوڵی داران
کاتبێژ
کەژمێر٬ کاتژمێر٬ دەمژمێر
کاتمی
گیایەکە ڕیشەکەی بۆ ژانەزگ زۆر باشە
کاتژمێر
دەمژمێر٬ (هەورا.): دەمژمار
کاتژمێری دیواری
کەژمێرێکی گەورەیە بە دیواریدا ەڵدەواسن
کاتێکی
کاتە
(باد.): وەچ٬ دەغڵێکە بەبێ چاندن لە شووێنی پار شین بووبێتەوە. (ئەردە.): گورگ
کاتەوار
کاج
چام٬ مەرخ