تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووری کاڵ
شەکی کاڵ
شەکەمێیکه، کە هێشتا نەزابێ و زگی نەکردبێ.
کاڵ
لە دووای (کشتوە دێ وەکوو کشت و کاڵ. نەگەییشتوو٬ میوەی کاڵ و نەگەییشتوو٬ گۆشتی نەکوڵاو و نەبرژاو٬ خاو٬ تازی٬ کاڵ و کرچ٬ کاڵک٬ نەگەهیشتی٬ تەهلک.ڕەنگی کاڵ:کەمڕەنگ٬ ڕەنگێکە لەبەر هەتاو یا شووشتن و یا کۆنی تۆخێتی نەمابێ و ڕەنگی سووک هەڵگەڕابێ. (باک.):گەنج ٬ لاو. (ئەردە.): کشت و کاڵ٬ وەرز٬ کاڵین٬ کێڵان. –ی کاڵ. ئاژاڵی زگ و زانەکردوو. چاوی-:نەڕەشە و نەشین.
کاڵ وکرچ
کاڵ٬ چتی زۆر کاڵ و نەگەییشتوو
کاڵ وکۆڵ
نەگەییشتوو٬ کاڵ وکوول
کشت و کاڵ
کردار٬ (کە.):کشت کێڵ٬ تۆو کردن٬ شەتڵ چاندن لە زەویدا٬ زەوی کێڵان
کاڵا
کاڵە٬ پیتاو٬ کاڵاو. کووتاڵ٬ (هەورا.): پارچه٬ واڵا٬ چتمەک٬ شتمەک٬ کەل و پەل٬ خشڵ٬ چەکی ئافرەتان
کاڵات
(ئەردە.): تاڵان٬ کاڵەت٬ کاڵتە. بە-چوو:بەتاڵانچوو.
کاڵاقنگ
گەڵای گیای ڕێواسی
کاڵانۆک
پێستی سەر
کاڵاور
کاڵەپیتاو٬ پێڵاوێکە لە چەرمی خاو دروست دەکرێ بۆ ناو بەفر و قوڕی زۆر
کاڵاکوتک
کوتکی جل شووشتنێ
کاڵای
(هەورا.): کێڵان
کاڵبوون
بێڕەنگبوون٬ ڕەنگ کەمکردن.-ەوە:چوونەوەی ڕەنگ
کاڵومەکاڵ
کشت و کاڵ٬ کشتوزار٬ کێڵراو٬ نەکێڵراو
کاڵک
نەگەیشتوو٬ خاو. (کە.): کاڵەک٬ کاڵ
کاڵکەبۆ
(ڕوو.): کاڵکە گووێزی لە سەر ئاووری سووردەکەنەوە و دووایە دەیکوتن و لە نێو چێشتی دەکەن
کاڵکەن
میوەیێکە بە کاڵی لێ بکرێتەوە پێش گەییشتنی. قونێرێکە پێش گەییشتنی دەرگای بکرێتەوە
کاڵیتگا
شووێنی کۆلیت٬ کالیت
کاڵێ
نێوی ئافرەتانە.منداڵی سپیکەلە.کاڵە.نەگەییشتوویی٬ نەگەیوی میوە و نەکوڵاوی گۆشت
کاڵێن
کالان٬ کێلان
کاڵە
کالک٬ شمک٬ (هەورا.): خامینی٬ کاڵا٬ لەچەرمی گاوئیتر لەپێدەکرێ و بەبەن قایم دەکرێ
کاڵەبڕوێش
بڕوێشی گەنمی پەڵخوردکراو و نیوە هاڕدراوە و نیوە کوڵاو. جوورێکە لە تەرزە٬ کە وەکوو بڕوێش ووردبێ
کاڵەت
کالت٬ تاڵان
کاڵەشین
(کور.): (هەو.): چەقاله٬ شوواڵەشین٬ شوواڵشیلک.(کە.): بایەف٬ داری چەقالەیە و بەبەرەکەشی دەڵێن وایم
کاڵەشێف
زەوییەکە کێڵرابێ و لە پاش کێڵانی باران لێی نەدابێ