تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سکانن(ﺌەردە.)
چەسپاندن٬ جنێودان.
سەردەقشکاندن
مۆرشکاندن.مەبە س لەکردنی کارێکە یالە هەڵدانی مەبەسێکە. کە هێشتا نەیکردبێ هەروەکوو بۆئامۆژگاری دەڵێن سەردەقی ئەم کارە یائەمە بەسە مەشکێنە
سەرشکاندن
سەرشکانن
سەرمەشکانە(هەورا)
سەرناوکانە
دراو یادیارییەکە، کە لە هەفتەی زەییستانێدا لەلایەن دۆست و ناسیارانەوە دەبرێ و بە مامان.
سەرنێوکانە
چتێکە دووای منداڵ بوون وناوک برێنی دەدرێ بەمامان.
سەروکانی
سەرچاوە،کانگە،ناوی دێیە کێشە-چاو(ڕەوا،بار) قولینچکی چاو بەلای کەپۆوە.
سەرچیچکاندن
(هەورا.): هەڵترووشکان.
سەکانن(ئەردە)
چەسپاندن،دوژیندان،جنێودان.
شان شکاندن
شان شکاندن (هەو.)
شکاندن
پەیمان و بەڵێن شکاندن: مەبەس لە پەشیمانی و هەڵوەشاندنەوەی پەیمان و بەڵێنییه. (هەورا.) مەڕیایۆ. قەرساندن، مخماندن، هڕاندن، شکێندان، داشکاندن، ڕاشکاندن، دوو یا چەند پارچەکردن، ماردەی، هەرشاندن، هەرساندن، توو توو خاندن، دەرزاندن، پارچەپارچەکردنی چتی ڕەق. ـ ی لشکر: ڕاونان، شکست تێخستن. ڕاونان، بەزاندن‌ تەقەتێخستن، ڕەواندن. تی ـ : نان و ئاو و خوواردەمەنی خوواردن لەکاتی ڕۆژوو گرتنێدا. نرخ هێنانە خووار. تێ ـ : تووشی زیانکردن. کەسێکی بە جنێو زماندرێژی شکاندنەوە.
شکاندن
شکاندن. شکاندنی قەند و گووێز و بادام . ئیتر. شەرم ـ : ڕووکردنەوە. کەمکردن و هێنانه خووارەوەی نرخی کەل و پەلان. دەرگه ـ : دەرکە کردنەوە.
شکاندنەوە
دووباره پارچەکردن، قرچەشکێن کردن. بەزاندنەوە. شکاندنی لکی داروبار و گەڵا لێکردنەوەیان، گەڵا لێکردنەوەی تووتن کاتێکی، کە زەرد دەبێ. منداڵ فیرەکارکردن، کە تۆزێ خۆت گرت. ـ ی چا: ڕۆکردنی هێندێ لە چای تازه لێنراو و تێکردنەوەی بۆ سەرەو خوواربوون و دەم کێشانی.
شکانەوە
بێ کەیف و خەفەتباربوون.
شەبکاندن (باک.)
ئێشاندن، ژان پێکردن لەبەر نەخۆشی یا ماندووێتی. بشەبکینە.