تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خلیسکان
هەڵخلیسکان، تەهسین، خشکین، قەکرین، هەڵخزان. –دن: هەڵخلیسکاندن، خشکاندن، تەهساندن، خلساندن، هەڵخزاندن، ترشاندن
خنکان
فەتسان، فەتسین، (ڕۆژ. هەورا.)تاسان، (هورا.) خنکنای، مردنی گیاندارە لە ئاو دا یا لە بەر پشوونەهاتنی
داتروسکان
دالکان
(ئەردە.): پێوەنووسان٬ لکانی چتێک بە سەر چتێکی تردا
دامرکان
لەبزووتن کەوتن٬ ڕۆتەفتان٬ داکاسان٬ داکەسان٬ داکەوتن٬ واز لە گریان هێنان٬ ژیربوونەوە٬ بێ دەنگ و ئارام بوون٬ ساڕێژ بوونی برین و ئێش٬ دامران. کووژانەوەی ئاوور و یا ئاگری گێچەڵان
دامووسکان
پێوەبوون٬ خۆپێوەهەڵاوەسین
داوەرووکان
لەسەر چتێک کۆبوونەوە و کەڵەکە کردن٬ تێوەرهاتن٬ پێوەربوون٬ داڕژانی باڵندان و گیان لەبەرانە لەسەر چتێکی.
داپڵۆسکان
(ئەردە.): داڕووتان
داچکان
داچڵکان
داپەڕان،(ڕۆژ.)داچەڵەکان، چلەکان، شڵەژان،خورپان، داخورپان. داتروسکان
داچەکان
ناڕێکی و خووار و خێچی شان ومل
داڕسکان
دوواردی تەنەکان
مقەستی تەنەکە بڕینێ
دووکان
(ڕەوا.) تکان. دکان ، دوکان، ئەو ژوورانەن لە بازاڕیدا ، کە کەل و پەلیان بۆ فرۆشتن تێدا دەنرێن . خانەیەکی چووار گۆشە ییا درێژووکەی بڕدراوە لەناو زەوی و زار و بێستاناندا بۆ ئاودان و شەتڵ تێدا چەقاندن، کە شەتڵەکان بەرز بوونەوە هەڵدەکەنرێ و لەناو دێراو و شووێنی ئامادەکراودا دەچەقێنرێ
دوکان چەفتی
(لو.):چتی خووار و خێچ و شەفتوول و قەنگاس
دکان
(باک.): سەکۆ، کۆسپەی بڵند. دووکان