تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کالیار
ترێزووی گەورەیە بۆ تۆوی دەهێڵرێتەوە
کالیان
هەڵکاڵان و تووک لە یەکێک کردن٬ خوڕین٬ داخوڕین٬ کۆڵیت٬ کاڵێتگا:حەشار٬ حەشارگە٬ شووێنێکە لە هەژگ و هەژاڵ و پووش و گەڵا دروستدەکرێ ڕاوچی خۆی تێدا لە حەشار دەبێ بۆ کوژتنی نەچیر
کالیسکە
پایتوون٬ فایتوون٬ گالیسکه٬ ئارەبانە
کالیسکەی سەربەفر
عەرەبانەی سەربەفر٬ باخێڵ٬ تاخووک
کالیماست
گەنمێکە لەسەر خەرمان بدرێ بە هەژار٬ بەڵام بەناوی زەکاتەوە نەبێ
کالین
کێڵانن.(باک.):بالاندنی بەرخان. (ڕەوا.): گریان. (ئەردە.): کێڵان
کالیکە
چووار ددانن لە بنەوە٬ کە کەوتن دەرنایەنەوە
کالیۆش
چێشتێکە لە کشمیش و گووێزی کوتراو و ڕۆن و دۆکەشک دروستدەکرێ
تەختەکالیسی(کۆ)
زیندەوارێکە وەکوو پند وایە بەڵان گەورەترە، کە بەلەش هەڵبگەڕێ خارشتی پەیدا دەکا وە نیسکی دەچێ بەڵان ڕەشترو تەنکترە