تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کال
(باک.):-بوون:پیرکردن٬ پیر٬ کال و کالک: بابوباپیران٬ خزم و خووێش ٬ باپیر٬ خەم٬ پەرۆش٬ هەناسەی کاڵ:هەناسەی پەرۆشاوی.(باد.): پیر٬ تەمەنێکە لە نێوانی پیری و جحێڵیدابێ. (باد.): بزنی نێو چاوان سپی. بزنی کاڵ: بزنێکە لەدەم و چاویدا خەتی زەردهەبێ٬ بە بزنێکی ڕەشیش دەڵێن ٬ کە گووێیەکانی زەردێکی قاوەیی بێت یا بنگووێی سوورو یا زەرد یا سپی .(باد.): نەگەییشتوو٬ کەڕک٬ ناپوخت٬ (هەورا.): نەیاوا.(باد.): کەسێکە ڕەنگی سپی و جووان بێ. (باد.): کۆسه٬ بووکەبەبارانە.(باد.): داوەرە.
کال بوون
(زا.): پیربوون
کالان
(باک.):کاڤلان٬ (ف.): قڵاف٬ (هەو.هەورا.): کێلان.
کالاندن
(هەر.): بالاندن٬ (دەنگی مەڕییە)٬ پەزەکالێنێ٬ توورەکەیێکی تەنکە٬ کەمێشکی تێدایه٬ تۆربەی مێشکی
کالانی
(باک.):کێردی کاڵاندار
کالانە
چاڵایێکە ٬ کە گلێنەی چاوی تێدایە
کالاکوت
کوتکی جل شوشتنێ٬ کلارکۆ
کالسکە
گالیسکه٬ عەرەبانەی سواری
کالوومە
شیری ژەنگاوی و کالانشکاوە
کالک
(باک.):کاڵە٬ باپیر٬ (بار.کە.): میوەیێکە نەگەیشتبێ٬ کەڕک٬ کۆڵە٬ تەهلک٬ زرک٬ کاڵ.(زێ.)سەوەتە٬ قەڕتاڵەی چکۆڵە٬ چنەرزێ
کالکی
(باک.):شیرەگری٬ مافی میراتگری
کالۆش
(موک.): چێشتێکە:دۆی خەستی کەشکی سوواوەوە بە برنج و یا ساواری لێدەنێن و ڕۆن و پیوازی بەسەردادەکەن.پێڵاوێکە لەسەر قۆندرەوپۆتینو ئیتر لەپێ دەکرێ لە کاتی قوڕ و چڵپاوێدا
کالیار
ترێزووی گەورەیە بۆ تۆوی دەهێڵرێتەوە
کالیان
هەڵکاڵان و تووک لە یەکێک کردن٬ خوڕین٬ داخوڕین٬ کۆڵیت٬ کاڵێتگا:حەشار٬ حەشارگە٬ شووێنێکە لە هەژگ و هەژاڵ و پووش و گەڵا دروستدەکرێ ڕاوچی خۆی تێدا لە حەشار دەبێ بۆ کوژتنی نەچیر
کالیسکە
پایتوون٬ فایتوون٬ گالیسکه٬ ئارەبانە
کالیسکەی سەربەفر
عەرەبانەی سەربەفر٬ باخێڵ٬ تاخووک
کالیماست
گەنمێکە لەسەر خەرمان بدرێ بە هەژار٬ بەڵام بەناوی زەکاتەوە نەبێ
کالین
کێڵانن.(باک.):بالاندنی بەرخان. (ڕەوا.): گریان. (ئەردە.): کێڵان
کالیکە
چووار ددانن لە بنەوە٬ کە کەوتن دەرنایەنەوە
کالیۆش
چێشتێکە لە کشمیش و گووێزی کوتراو و ڕۆن و دۆکەشک دروستدەکرێ
کالێنچە
(ئەردە.): جوورە کۆترە کیویلەیێکە
کالەک
(باک.):کەلەکە٬ کەلەگە٬ خزم و خووێش