تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خووێن کردنە کاسە
مەبەس لە ڕەش کردنی یەکێکە لە لای کەسێکی تر بە جوورێکی زۆر خراپ
کاسە
تاسی ئاو و خۆشاوو و ئیتر٬ ئاوەخۆرە٬ بەرداغ٬ بەرتیل٬ کۆچیلەی ئاوێ. بادی٬ (باک.):بادین٬ کۆتک(بۆماستی) ولەدارە٬ کاسک٬ قاپ(هی چێشتێیە)تەبەک٬ کاسەی ئاوێ. (هەورا.): قاپ٬ ئامان
کاسەئاوسێ
دوو دەراوسێن٬ کە ناو بەناو چێشت بۆ یەکتری بنێرن
کاسەدەراوسێ
کاسەسفرە
کاسەدەراوسێ٬ شیوەوار چێشت ناردنە بۆ ماڵی دراوسێیەکی تازە
کاسەسم
قەپیلکێکی ڕەش و ڕەقە بە ژێری پێی یەکسم و ڕەشەووڵاخ وذ ئاژاڵانەوە ٬ کەنەگۆشتە و نەئێسقانە
کاسەسڕ
پەڕۆیەکی کاسە و قاپ و کەل و پەلی پێدەشۆن
کاسەسەر
کەڵلەی سەر٬ کەمێشکی مرۆڤی تێدایە
کاسەشۆر
گیایەکی گەڵاپانی زبرە. کاسەسڕ
کاسەلێس
نەوسین٬ پاشماوەخۆر٬ ئەو کەسەیە قابان بلێسێتەوە. مەبەس لە مرۆی پاشماوە خۆرە. –ی: پاشماوەخواردن
کاسەمەن
جوورە دەفرێکەهەرچتی پێ دەپێورێ
کاسەوسەرەی
(هەورا.): کاسەی سەر
کاسەوسەرەی
(هەورا.): کاسەی سەر٬ کەڵلە٬ کەڵلەی سەر
کاسەوچەمی
(هەورا.): کاسەی چاو
کاسەوکەوچکی شکاو
کاسەپشت
ڕەقه٬ کیسەڵ
کاسەپشتی ئاوێ
کیسەڵی ئاوێ. (فە.) ڕەقە
کاسەپشتی دەشتی
(فە.): کیسەڵ
کاسەچین
سفرەچین.-ی : سفرەچنینەوە
کاسەکەل
کاسەشکاو٬ ئەشکەولەتێکە ئاوی تێدەکرێ بۆ مریشک و سەگ
کاسەگەردانێ
کاسەگەرانن٬ جلانە