تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کارک
(باک.):کاریله٬ کارژەڵە٬ کارگ. (باک.):خانوو٬ دووکان٬ سنوور٬ دیاری کردن
کارکردن
جێگربوونی قسەیەک لە دڵا٬ قسەی پیاوی چاک و ڕاست کاردەکا.دەرمان یا خواردنێک لەلەشی بە چاکی کاردەکات و ڕەوان دەبێ . فەرمانکردن٬ ئیشکردن
کارکردە
کارکەردە٬ کەسێکە لە پیشەیەکدا شارەزابێ و ڕاهاتبێ.
کارکەر
کارگەر٬ ڕەنجبەر٬ کرێکار٬ دەستەبەرە٬ دەستەوەرە. –ی: کارگەی٬ ڕەنجبەری ٬ کرێکاری.
کارکەردە
کارکەری
کارکەرێتی
ڕەنجبەرێتی
کارکەنار
کەسێکە لە کار دوور خرابێتەوە. –ی : دوورخرانەوە لە کار.کارکراس: کراسی کارێ
لەکارکەوتوو
بێ سوود٬ بێ بەهرە