تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڤێ
بڕوانە:ڤ. (باک.): هۆوا بۆ مێیینانە٬ هۆو ٬وێ
ڤێ هەی
(باک.): هەیە
ڤێجا
(باک.): ئەوجا٬ ئەوسا٬ ئەودەمێ٬ ڤێگا٬ بۆنیگەرانی و دوودڵییە:-ئێم چەبکەین؟
ڤێخستن
(باک.): هەڵکردنی ئاور و چرا٬ هەڵواسین٬ هەڵاوەسین
ڤێرێ
(یەز٬باد٬زا.)ئێرە٬لڤێرێدا٬ لێرەدا
ڤێسین
(باک.): جنێو
ڤێل
(باک.): دەشتێکە یا جێگایەکە پان و لێژبێ٬ نزم بێ
ڤێن
ویستن٬ خۆشویستن٬ ئارەزوو٬ ویستنی چتێک
ڤێنا
(باک.): ئەمە٬ ئەوە٬ (بۆمێیینانە)
ڤێنی
(زا.):ئەوە
ڤێڕا
(باک.): بێرەدا٬ لەنێو٬ لەدوڕ٬ (هەورا.): پێگەنە٬ لەگەڵ
ڤێڤڕاندن
(باک.): کێشاندنەوە٬ دووبارە کێشاندنەوە٬ ڕاکێشان٬ دەرخستن
ڤێک
(باک.): پێکەوە٬ وێکڕا٬ئاشتی
ڤێک نێخستن
(باک.): کۆکردنەوەی چتی پەڕاگەندە
ڤێک کەوتن
(باک.): کۆبوونەوە٬ ئاشت بوونەوە
ڤێکدان
(باد.):کۆکردنەوەی چت
ڤێکرە
ڤێکرەگۆتن
پێکەوە ڕاوێژکردن٬ تەگبیرکردن
ڤێکڕا
(باک.): پێکەوە
ڤێکەتن
(باک.): ڕێکەوتن. (باک.): ئاییسان٬ سووتان٬ هەڵکران٬ هەڵبوون
ڤێگا
(باک.): ئێستا