تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەژڤین(باک)
ووردەی چتێکییە بە هۆی ئەوەوە، کە چتێکی قورسی بە سەردا کەوتبێ شکابێ
تلیاناڤین
تلیا ناڤچار. ئەڕنەمووتە، هی نێوەڕاستییە
جڤین(باک.، شەم.، باد)
کۆبوونەوە، جڤان
خونڤین
(باک.):خونینی بارانە
خووڤین
خۆویست، خۆپەرست.-ی:خۆویستی، خۆپەرستی
خووەیڤین
(باک.): لەسەر سەرو چاوان، بەچاوان.-ی:هێزی ویستن
خەوڤەڕەڤین
داوەرڤین
(باک.):داوەرین٬ خاوێن بوون
شاڤین (باد.)
دەنگی کەروێشک.
شەڤین
ئالیکی شەوێی ووڵاخ و ئاژاڵانە.
فراڤین
(باد.):خواردنی نیوەڕۆیە
هاڤین
(باک.): هاوین. –گە (باک.): هاوینەهەوار٬ زۆزان. –ی (باک.): هاوینی. –ی سەر (باک.): جل و بەرگی هاوینه٬ پۆشاکی هاوینە
هنگڤین(باک.)
تووش بوون٬ هەلەنگووتن٬ هەنگووین.
هڕڤین(باک.)
هێڤین (باک.)
هەنگڤین
بڕوانە: هەنگوین.
هەڤین(باک.٬باد.)
خۆشەویست٬ (باک.) _ی: خۆشەویستی.
پشکڤین(باک)
هەڵچەڕان، هەڵوەشاندنی دروومان
پەرچڤین(باک)
ووردو خاشبوون، قەڵشین. قەڵشان