تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڤین
(باک.): داخووازی
ڤینا
(باک.): ئەوە(بۆنیشاندانی چتێکی نزیکە)
ئاخلێڤینک(باد)
ئاخێڤینی(باک)
کولانەوەی برین
ئاڤینک(باد)
ئەڤیندار
سەوداسەر، دڵدار._ی: سەوداسەری، دڵداری
باڤینی(باک)
بابێتی
تەڤینگ(باک)
لووتکەی چیایان، تۆقەسەری کێوان
جڤینگ
جڤینۆک(باک.، سوور)
سڤینەکە(باک.)
سابات٬ کەپر٬ سفک٬ سەربان و سەر پۆشی دەرەوەی پەنجەرە و دەرکانە بۆ پارازتنیان لە باران .
فراڤینخوواردن
(باک.): نانی نیوەڕۆیە خوواردن
قەهرفراڤینک
(باک.): گیایەکە
چاڤینووک(زا)
چاڤکەر
ڕەڤینی
(باک.): ڕوونی، ڕووناکی
ئاخڤین(بوتا)
ئاخۆتن، قسەکردن، چونکوو مرۆ لە کاتی ئاخۆتنێدا زاری لێک دەکاتەوە، خونچە، کە بپشکووێ دەڵێن پشکۆژ ئاخڤی. کولانەوەی برین، کرانەوەی برین و کێم لێهاتن
ئاڤین
بڕوانە: ئاڤێن
ئەڤین(باک)
بزڤین(باک)
بشکڤین(باک)
واق و ووڕمان، سەرسووڕمان
بەرڤین(باک)
مردن لە ڕێگایەکی ناشیریندا
بەژڤین(باک)
ووردەی چتێکییە بە هۆی ئەوەوە، کە چتێکی قورسی بە سەردا کەوتبێ شکابێ
تلیاناڤین
تلیا ناڤچار. ئەڕنەمووتە، هی نێوەڕاستییە
جڤین(باک.، شەم.، باد)
کۆبوونەوە، جڤان
خونڤین
(باک.):خونینی بارانە
خووڤین
خۆویست، خۆپەرست.-ی:خۆویستی، خۆپەرستی
خووەیڤین
(باک.): لەسەر سەرو چاوان، بەچاوان.-ی:هێزی ویستن
خەوڤەڕەڤین
داوەرڤین
(باک.):داوەرین٬ خاوێن بوون
شاڤین (باد.)
دەنگی کەروێشک.
شەڤین
ئالیکی شەوێی ووڵاخ و ئاژاڵانە.
فراڤین
(باد.):خواردنی نیوەڕۆیە
هاڤین
(باک.): هاوین. –گە (باک.): هاوینەهەوار٬ زۆزان. –ی (باک.): هاوینی. –ی سەر (باک.): جل و بەرگی هاوینه٬ پۆشاکی هاوینە
هنگڤین(باک.)
تووش بوون٬ هەلەنگووتن٬ هەنگووین.