تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کووژە(باک.٬ شکا.٬ شەم.)
دەڵەک٬ ئەوکونەیە٬ کەدەغڵی لێدێتە خووارەوە بۆ ناو کووێرووی بەرداشی. (خۆ.) کرووژم.ـــ کردن: کرووژم هەڵێنان.
کوچک ڕێژە
(ئەردە.): جوورە بەردێکه٬ بەردی شووشەی
کوڕکوڕۆژە
کڕکڕاگه٬ کرکڕۆچکە
کوژە
کەویز٬ کەویج ئەو بۆڕیە دارەیە لەسەر دۆڵیانەوە دانەوێڵەی پێدا دێتە خووارێبۆ ناو گەرووی بەرداش
کۆلیژە
(هەورا.): کەویژە
کۆلەبژە
(کۆ.):کاریلەی ساوای یەکمانگییە
کۆڕەبژە
(ڕەوا.):جووانووە ماینێکی پشتە نەکراو واتە زین نەکراوە و کەس سوواری نەبووبێ و تەمەنی دوساڵانە بێ بەرانبەری دووبڕییه٬ کە جووانووە ئەسپە
کۆڵەبژە
کۆڕەبژ٬ جووانووە ماینێکە دوو بەهاری دیتبێ
کێلژە
کۆڵەکەی چارداخی تووتن.
کەویژە
(جا.):کەوێژە٬ ئەو پارچە دار یا تەنەکەیە ٬ کە وەکو لەپی دەستییەو قووڵە لە لوولەی ئەو بۆڕیەی دەخرێ٬ کە گەنمی پێدا دێتە خووارەوە و کەویژەکەش لە نێو کونی بەرداشەکەی ئاشی دەکات.
کەوێژە
کەوچکی ئاسن
کەژە
(ئەردە.): قوڵنگی فیلەوانانه٬ فیلی پێ لێدەخوڕن
گرمژە (هەورا.٬ باک.)
گەرمەژۆ٬ (بابا.) گەرمەژنە٬ (دەر.) گرمشت٬ (زەن.) گەرمشتە٬ گەرمژۆک٬ گەرمشک٬ ـــ دار: گەرمەژوو .
گووژە
عەنزەروت.
گوڵواژە
قسەی خۆش ٬ پەند.
گوڵەڕۆژە
(ڕۆژ.) گوڵابەربرۆژ٬ گوڵ بە ڕۆژ ٬ (هەورا.) روجیار پەرس .
گژنژە (کە.)
گژنیژە
بڕوانە: گژنیژە.
گۆڵواژە
قسەی جووان٬ واژەی پشکووتوو.