تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ژی
(باک.): ژیان٬بژیو٬ژیوار٬زیندەگانی
بەفرە ژیلکە
بەفری وورد، (هەر) پش
پەری ژیان
ژیانێکی خۆش وەکوو زیندەگانی پەریان
ژیار
(زا.):ژیان٬ژینیار٬ (باک.): زیندوو٬هۆشیار
ژیان
ژیار٬مافی گیاندارە لە ژیاندا٬ژین لە جیهاندا٬زیندەگانی گوزەرانکردن. (ئەردە.) نرخ٬هێنان
ژیاندار
زیندوو٬گیان لەبەر٬گیاندار.-ی:زیندوویی٬گیانداری
ژیاندن
ڕەنێوهێنان٬بووژاندنەوە٬بەخێوکردن٬گوزەراندن
ژیاندنەوە
ڤەژاندن٬ڤژاندن٬بووژاندنەوە
ژیانن
ژیاندن٬گوزەراندن
ژیانەوە
ڤەژین٬بووژانەوە٬ڤژانەوە٬تازە بوونەوەی هەندێ چت دووای تێنووێتی یا کزی و زەبوونی و برسێتی
ژیبوون
(ئەردە.): جووێ بوونەوە
ژیخوواری
لێخووار
ژیدرێژ
(باد.):تەمەندرێژ
ژیر
هۆشیار٬ هیر٬ژیرلۆ٬هۆشمەند٬ ژیلله٬ مامۆتک٬ تێگەییشتوو٬فامیدە.نێوی نێرینانه٬ئاشت٬مناڵێکە نگری.-بوونەوە:ئاشتبوونەوە٬واز لە گریان هێنان٬دامرکان٬ دامرکانەوە(بۆمنداڵە.)-کردنەوە:ئاشتکردنەوە٬گریان لە بیر بردنەوە٬دامرکاندن
ژیرا
(هەورا.):ژیر٬هۆشیار٬زیرەک
ژیربوونەوە
واز لە گریان هێنانی منداڵ و ئارام و کپبوونی
ژیرلۆ
ژیر٬ژیلله٬هۆشمەند٬ مامۆتک
ژیرک
ڕابەر٬پێشەوا٬زرنگ٬زیرەک. (باد.) ژووروو٬ لای سەروو٬ لای ژووروو و سەروو٬لای ژووروو و سەروو
ژیرکردن
ژیرکردنەوە
ئاشتکردنەوە٬داکاساندن٬دامرکاندن٬وازپێ لەگریان هێنانی منداڵ