تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جێژنەی گوڵان
جەژنانە
دراوێکە جەژنان بە منداڵ و هەژاران دەدرێ
جەژنی ئازادی
جەژنەی سەر بەخۆیی
جەژنی سەری ساڵ
جێژنێکە بەبۆنەی سەری ساڵێوە. دەکرێ وەکوو: جەژنی سەری ساڵی فەلان، جەژنی گوڵانی خۆمان
جەژنی قوربان
جێژنەی قوربانێ
جەژنی نەورۆزێ
جەژنی ڕۆژی نوێ. کورد_بە جێژنێکی نەتەوەیی دادەنێت، کە هێمای سەرکەوتن و سەربەخۆیی دەبخشێت. لەپێش زاییندا سۆمەری و دواتر گەلانی ئێرانی زمان 21ی مارتیان بە جێژن داناوەو ئاهەنگی تایبەتییان بۆ گێڕاوە
جەژنی ڕۆژووان
جێژنێکە بەبۆنەی ڕزگاری لەتەنگ و چەلەمەی مانگی ڕۆژووان ڕێکخراوە
جەژنە فەتیرە
جێژنێکە جوولەکان نانی فەتیری تێدا دەکەن
جەژنە چەقالە
جەژنێکە جوولەکان چەقالەو تۆکوولەکەی سووێری تێدا دەخۆن
دوورەژنەو
تەلەفۆن، دوورەدەنگ، دووردێر، دووروێژ، دووربێژ، دوورگۆ
دووژنە
پیاوێکە دوو ژنی هەبێ
دوژنکەر
(باک.):جنێودەر
دۆرژنگ
قورمی خانوو، تۆز و دووکەڵی دیوار و بنمیچانە، کە شۆڕ دەبێتەوە
دەرەکووژنەو
(ئەردە.): سەرپۆش٬ دەمەوانه٬ زارپۆش
دەرەگۆژنەو
سەرپۆشی کووپڵە و ئیتر٬ دەرخۆنە
دەستەوئەژنۆ
دەستەژنۆ،دەستەپاچە،دەستەپارچە،دەستەشکاو.
دەستەژنۆ
دەستەو ئەژنۆ،دەستەپارچە،پەک کەوتوو.