تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پرژاندن
پزیشکی ئاژاڵ و ماڵاتان
ئەو پزیشکەیە، کە تایبەتمەند بێ بە چارەسەرکردنی ئاژاڵ و ماڵاتان
پووژان(باک)
بێژان، گیایەکە
پژان
(ڕۆژ) ڕژانی بنی کچان. ڕاسانی خووێنی لووت، داڕسان، پەخش و بڵاوبوونەوە. چرژان، پڕژان. زمان_: زمانکردنەوەی منداڵان
پژاندن
چڕژاندن، پژانن، پڕژاندن، ڕژاندن. (باک) کوڵاندن، پوختکردن. لەناوبردنی کچێنی کچان
پژاو
بڵاو، ڕژاو، پڕژاو، پەخشکراو
پژاک(باک)
پژاڵ(ئەردە)
بژی سەر لقی دارو درەختان
پیاهەڵپژانن
پێداهەڵپژان
پیژان
بێژانەوە، دابێژتن (بۆ ئاردو ئیتر). (باک) گیایەکە
پێژان
پێژاندن(ئەردە)
پێژانن
پێژاندن
پەرژارە(کرما)
پەرژان
هاتنە سەرخۆ، لە دەستهاتن، پێکران، کاتبوون، دەرفەت دەستکەوتن بۆ کردنی کارێک یا چوونی شووێنێک، پەرژیان. (خۆڕەوا) پەرژین
پەژاج(باک)
مامان. (باک)_ی: مامانی
پەژارە(هەورا.، جەبا.، فە)
خەفەت، خەم، پەرۆش، ئەنوو، پۆکەپۆک بۆ چتێک. بیر، هۆش
چاوکەژاڵ
چراکووژاندنەوە
کووژاندنەوەی ئاگری چرا