تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هوورووژان
تێ وورووکان.
هژان(باک.)
جوولان٬ بزووتن.
هژاندن(باک.)
هەژاندن٬ جوولاندن.
هۆژان (خۆ.٬ کۆ.)
مەشق٬ بزوتنەوە و جوولان.
هۆژانگە
شونێکی مەشق کردنو
هۆژانەوە
هێژان (باک.)
هەژان٬ڕاژان٬ جوولان.ـــ دن (باک.): هەژاندن٬ ڕاژاندن.
هێژایی
لیهاتوویی.
هەنگووژاوی (هەورا.)
جیوە٬ جەوی.
هەژار
بێ ماڵ٬ کەساد٬ کەساس٬ ژار٬ بەلەنگاز٬ چەل٬ بێدار و ماڵ٬ بێدار٬ بێکەس٬ بێ دەق٬ بێ دەست٬ (باک.) بنسی٬ کزۆک٬ برەش٬ پارس٬ بەرڤالە٬ هەژیر٬ بایدەست٬ پەپووک. (هەوار.) ژار٬ (دهۆ.) ژارۆ٬ بێ باڵ٬ بەسەزمان٬ (زا.) بەلەنگاز٬ ڕەش و ڕووت٬ بارچەوت٬ پێداویست٬ کارناساز٬ بارکەوتوو٬ گەدا٬ دەست٬ کورت._ ی: کەسادی٬ کەساسی٬ داماوی٬ ژاری٬ (باک.) پارسەکی٬ زیڤاری٬ بایدەسی٬ پارس٬ بارڤەوتی٬ بێ چارەیی٬ کارناسازی٬ گەدایی٬ ژارۆیی٬ دەرکۆ دەرکۆیی٬ لێقەوماوی٬ دەرۆزەکەری٬ خەزانی.
هەژال
(هەوار.) پڕوپووچی٬ پژگال٬ هەژگ و هەژاڵ٬ بژاڵ٬ هەژگ و بژاڵ لق و پۆپی دارانە٬ پژی.
هەژان
جووللان٬ بزووتن٬ ڕاژان٬ هەژین٬ هاژان٬ تەکاندان٬ ڕاچڵەکان.هیژان٬ هیژیان._ ی چتی هەڵاوەسراو.
هەژاندان
جوولاندن٬ بزوواندن٬ هاژاندن٬ ڕاچاندن٬ (باک.) ڤەوەژارتن٬ هیژاندن٬ تەکان پێدان٬ ڕاچڵەکاندن٬ وەشاندن٬ شەکاندن. ڕاژاندن٬ ڕاژەنین٬ ڤەوشاندن.
هەژانەوە
هەژگ و بژال
هەژگ و هەژاڵ٬ چرپ و چاڵ٬ بژاڵ٬ بژگاڵ٬ پووش و پەڵاش و چیلکەیە.
هەژگ و هەژاڵ
چرپ و چال . هەژک٬ هەژاڵ٬ بژاڵ٬ بژگاڵ. هەژگەلەشک٬ پڕوپووش و چیلکە٬ لق و پۆپی داری بڕاوە٬ کە گەڵاو لک و پۆپی پێوەبی.
هەڵبژانن
دیارکردن٬ هەڵبژاردن.
هەڵوەژاردن
_ی ماڵ: هەڵگرتنەوە و ڕێک وپێک کردنی نێوماڵ و دوکان.
هەڵپڕژان
_ی ئاو٬ ی فرمێسک٬ پێک هەڵپڕژان: بەرەنگاری یەک بوون٬ دەست ئاڤتن هەڤ٬ پێک_: زۆڕانی گرتن.
هەڵڕژان
ڕژان بەرەوخووار.*