تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گووڕە (کە.)
هەراهەرا٬ گوورژین٬ هاڕە٬ دەنگی فرۆک و بەزۆک٬ هەڕەشە.
گڕە
بــای زۆر گەرم ٬تـین و هاڵاو. (بابا.) زریان.ـــ کوێری : نەخۆشیێکی چاوانە ئێکجار ئاودەکات و دەخورێت. ـــ گر: قیڕەقیڕ ٬گوڕەگوڕ. ـــ گرە: (باد.) بڕەبڕ. (موک.) ـــ مەلا: ئاورۆچکەی منداڵان .
گیا بڕە (موک ٬ بل٬ ئاک.)
گیایەکە قەفقەفەیە ٬ قەفەکەی سوورە و لە چیایان دەیدروونەوە بۆ ماڵاتان ٬ گیابڕکە ٬ فیرکە.؟
گێپەڕە (کە.)
خینگە٬ ئەستوورایی ئەیتۆ٬ گنێخە٬ تەنگە ئەستوور .
گەرووەخڕە
ملەخڕە٬ دووشاخە.
گەمڕە(شا.٬سنە.)
کەمرەی تەویلان.
گەوڕە
سەختی ٬ بڵندایی بە دەورەی کۆتکانەوە بۆ جوانی لێ دروست دەکریت٬ جغزی بڵندی دەورەی کۆتکانە٬ (ڕەوا.) نغمەی دیوارییە. بنچینە٬ چاڵاو وبیر ٬ بنەڕەت٬ نێوقەد یا بنی چاڵاو یا قووڵکانە ٬ کە بۆ هەر لایەکی وەبنی دابێ ٬ (گەر.) کەوک٬ پەنا یا بن بەردێکە باران و (بار.) نەیگرێتەوە٬ سواندەی شاخانە٬ شاخێکە سەری بەلایەکیدا شۆڕبووبێتەوە و سێبەری کردبێ.