تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەڕڕە
تونگەی گەورەو زار تەنگە لە گڵی دروستدەکرێ بۆ ئاوێ، (باک) جەڕ، جەڕک، جەبان، جێر
خرخڕە
(ئەردە.):خرتک، قڕقڕە، غەرغەرە. بەرخەبەبە. پێچکەی عەرەبانە و ئوتۆموبیلییە، خڕخاڵ، زڕزڕە
خوڕڕە
-ی ئاوێ:گڕڕە، گەڕەوگزگزە،دەنگی ئاو و چتی شلە کە هەڵبرژێ و بە تونی بڕوات
خڕە
دەنگی وێک کەوتنی دوو یا چەند چتی ڕەقەە.خرەخڕی گەروو،دەنگێکە وەک دەنگی گووێز و کاڵای شۆدار وڕووخانی دیوار و دەنگی قاقەز
خۆڵەمڕە
ژیلەمۆ.خۆڵەمێش
دارکوڕە
دارکونکەرە،دارسمە.
ددانە چیڕە
چۆقەچۆقی ددان لە سەرمان یا لە ترسان، ڕچ، دانەڕچە، دان ڕسکی، بۆ هەژاری و دەستکورتیش بەکاردەبرێ
دووبڕە
بەردی دووبڕە، مەڕمەڕی خاو. جوورە خشڵێکی ئافرەتانە ژنان لەسەری خۆیانی دەدەن
دووپەڕە
گیایەکی بەهارییە وەک سێپەڕە، بەڵآم ئەم پەڕەکانی دوو دوون
دوڕە
بەگیان لەبەرێکی دەڵێن،کە دایک و باوکی لە جسنێکی نەبن.(دز.) دوڕڕە.دووڕەگ،دووڕەنگ.(خۆ.) بزنێکە لە نێوانی مەرەز و مووی دابێ
دۆبڕە
پنجەگیایەکە بە تۆپ گەزێک پتر بڵند دەبێ ، لک و کەدەکانی وا دەچنە پاڵ یەکتری دەڵێی بە کوتکی لێدراوە و پێیان پەستراوە، گوڵیشی شینە
دەرەڕە
(هەورا.): باخی ناوچەم و دۆڵێکە کە کەوتبێتە لای خوواروو
دەستەهاڕە(جا.)
دەسخەڕە
دەستخەڕۆ،فریودراو،تەفرەدراو،چاوەڕێ.
دەسهەڕە
(ئەردە): جوورە مشارێکی گچکەیە وەکوو چەقۆ دەنووشتێتەوە لقی گوڵی ناو باخی پێ دەبڕدرێ
دەمقڕە
زووڕە
دەنگی گریانی منداڵە،کەبەسەختی بگری،زیقە
زڕزڕە
(ڕەوا.): زرخاو، زڵزڵە. کێم، هەواو ئاوی برینان. (ئەردە.): چتێکە منداڵان بە دەستیەوە دەگرن و زڕەزڕی پێدەکەن
زڕە
(هەورا.): زرینگە، زەڕە، زرنگە. دەنگی زەنگ و زنجیرییە ، بۆ دەنگی پارە و پارچە مسی گچکەش بەکاردەبرێ ، بە دەنگی فڕەی فڕینی باڵی باڵندانیش دەڵێن