تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەفەڕەف
فڕەفڕی باڵی باڵندانه
ڕەقڕەق
(باک.): گرمەی هەوری
ڕەقەڕەق
دەنگی قاقەز و قابقاب و مەشکەی ووشک و ڕەقه، ڕپاڕپ، ڕقاڕق، ڕقڕقۆک
ڕەنگاڕەنگ
(باک.): ڕەنگاوڕەنگ.-کرن: گۆڕین
ڕەنگوڕەنگ
(ئەردە): ڕەنگاوڕەنگ
ڕەنگڕەز
ڕەنگڕێژ، ڕنگکار.- ی: ڕەگڕێژی، ڕەنگ کاری
ڕەهڕەو
ڕاڕەو، ڕێبووار.- ی: ڕێبوواری
ڕەوڕەو
(باک.): ڕەوڕەوەک، بەرده تراویلکه، سەراو، ڕاڕەوه، ڕەواڵە، جووره ئەسپه دارینه یا ئاسنینەیه، که منداڵان پێی فێره ڕۆیشتن دەبن، (ئەردە): پاڕۆکڵه
ڕەوڕەوه
پێچکی هەموو چتێکی وەکوو ئەسپه ئاسنینه و ترۆمبێل و عارەبانەیه. مرازێکه 3،4 پێچکییه منداڵی پێ فێره ڕۆیشتن دەکرێ
ڕەوڕەووک
(ژەن.): کرمێکی باریک و درێژایی چل پەنجا گەز پتره لەئاوێدا دەژی بەهاران دێته دەرێ ووره وورێ دەکات. گەرگه. بەرده تراویلکه
ڕەوەڕەو
وەڕینی سەگ، وەڕەوەڕەنگ، حەپەحەپ
ڕەپاوڕەپ
بریتیه لە ووتنی چت بە بێ پەردە
ڕەپڕەپ
(باک.): ڕەپەڕەپ، تەپەتەپ، دەنگی پێیان یا هی لێدانییه.
ڕەپڕەپان
تەپتەپە، تەپەتەپکردن، تەپتەپە کردن
ڕەپەڕەپ
تەپەتەپ ، دەنگی پێیانه لە ڕۆیشتنی بەتالووکەدا یا لە هەڵپەڕین و یا لەسەرباناندا و یا هی لێدانێیه
ڕەگاوڕەگ
(ئەردە): ڕەگوارگه، دەمار وەرگەڕان
ڕەگاوڕەگ
ڕەگاوورگه
ڕەگاوڕەگ کەفتن
ڕەگەڵڕەگەڵ
کەسێکە خۆی لەگەڵ خەڵکی بخات