تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فەریادڕەسی
بەهاوار و دادی کەسێکی گەیشتن
فەلەڕەشکە
فەڵەڕەشە
فەلەڕەشە
جوورە فەلەیەکە
فەڕەشخانە
دارێکە تەختەیەکی لەسەری دەدرێ زبڵی پێ کۆدەکەنەوە
فەڕەنگ
خەڵکی ڕۆژاوا٬ فەڕانسه٬ دانیشتووانی ڕۆژاوا و ئوڕووپا.فەرانسەوی
قالاوەڕەشە
قاوەڕەنگ
قاپەڕەقە
(کە.):قولاپە
قاڕەقاڕ
دەنگەدەنگی بزن و مەڕانە. قاڕەی یەک لەدووای یەکتری٬ باڕەباڕی ئاژاڵ٬ دەنگەدەنگی مریشک و قازو مراوییانە. هاوار و قیڕە و قیژەیە٬ (باک.): قارقار
قاڕەگوڵ
گوڵەگچکەکانی پاشەڕۆکێن
قاڤەڕەش
(زا.):جوورە کوولەکەیکی ڕەش باوە
قرخەمەڕەسی
ڕاکێشانی یەکێک بە زۆر و لە دوو نەچوونی
قوتەڕەش
(خۆ.): بزن٬ گیسک یا کاریلەیەکە گووێیەکانی ڕەش و کورتبن
قولەڕەش
(موک.):گیایەکە لە مێرگاندا دەڕوێ بۆ ئالیکی ووڵاخان دەستدەدات
قوواڕەقوواڕە
(ڕەوا.):قڕەقڕی بۆقانە
قووڕەقووڕ
قووڕەی سەگێکی ئازار پێگەیشتووە بەبێ پساندنەوە٬ تووڕەتووڕ
قوڕەبان
هەڕەسی ٬ (کۆ.):قوڕەپەست٬ (هەورا.): هەڕەبان
قوڕەبەشە
کوڕبەشە٬ داعبایەکە
قوڕەتێتە
(باک.): چەقێن
قوڕەسوورە
جوورە قوڕێکی سووری پاکە چتێکی٬ کە سەگ ئاوەگڵی کردبێت٬ بە-پاک دەکرێتەوە٬ بۆ لیریش لە لەش دەدرێ