تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەستڕەس
گەیشتنەدەست،وەدەست کەوتن،چتێکەدەستکەوتنی ئاسان بێ.
دەستڕەش
دز،ناپاک،کەسێکەهەرچتێکی لێوەببینرێ یادەستکەوێ بێ فەڕوشووم بێ، دەست ناپیرۆز.ی:دزی،ناپاکی،دەست ناپیرۆزی.
دەستڕەنگین
کەسێکەبەدەستی خۆی پیشەو کرداری جووان بزانێ.
دەستەڕەشمە
دەستەجڵە.
دەسڕەش
دەستڕەش،بەدکار.
دەم تەڕەنگ
بەکەسێک دەڵێن کە هەر بەزار پیاوەتی بکات و کردەوەی نەبێ.
دەمڕەش
برێتییە لە یەکێک، کە هەر نەخشەی خراپ لێ بدات و شووم بێ .- ی: شوومی و نەخشەی خراپ لێدان
دەپڕەش
دەڕەگ
(ئەردە.): بیژوو٬ زۆڵ٬ قومەزە
زووڕەز
ترێی یاقووتی.ترێیەکی پێست ئەستووری ڕەشە و زووش پێدەگا
زووڕەزمێ
(ئەردە.): زەرمەزلێ،زۆرەوانی
زووڕەزووڕ
گریانی منداڵە بە بێ پسانەوە، قووڕەقووڕی سەگ
زووڕەزووڕ
زەڕەی گۆدرێژ و ئێسترانە
زووڕەزە
(بابا.):جوورە ترێیەکە
زووڕەس
(ئەردە.): زووڕەز،میوەو تەڕەیەکە زوو پێبگات بۆ دەغڵ و دانیش بەکاردەبرێت.-ی (ئەردە.): یاقووتی ،جوورە ترێیەکە زوو دەگاتێ
زووڕەنج
کەسێکە زوو دڵی بشکێ.-ی:زوودڵشکان
زووڕەنج
کەسێکە زوو تووڕە بێ.زوتوور،جڕجونگانی
زڕەئەسپندار
پەڵک. جوورە چنارێکی جەوهەردارە بەڵان وەکو چناری ڕاست و چاک نیە گەڵای خڕترە، بەرەکەشی وەکەشی وەقۆرەی دەچێ و ناخورێ
زڕەبلبل
جوورە باڵندەیەکی بۆرە وەکو فیقەگولەی وایە وەکو بولبولی دەخوێنێ
زڕەدێو