تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەڤینی
(باک.): ڕوونی، ڕووناکی
ڕەکک
(باک.): بێرکم،قەفەز
ڕەکێشه
ڕەوکێشه، گیاکێش، ڕاکێشه، گیایەکی گەڵا پانه، وەکوو ترشۆکە گایانەیه ئەگەر بەتەنهایی یا لە ناو هەویری جۆی پیشاو لەسەر هەر کولک، قونێر یاگرێ و دومەڵێکی دانرێ یا زوودەری دەکات یان دەیڕەوێنەتەوە، ئەگەر بەتەڕی یا به ووشکی بکرێتە چاو بخورێتەوە بۆ کۆخە باشه
ڕەکە(هەورا.):
(باک.): قەفەز
ڕەگ
(باک.): ڕەک، ڕه، ڕا،ڕە(هەورا.):، (دەر.): ڕەو، دەمار، چەند لوولەیەکە لە جەستەی گیاندار خوێنی پێدا هاتوو چۆ دەکات، دەمارە باریکەکانه.ڕیشەو دەماری دار و گژ و گیایان.، ڕەتەو ، بنەچەکە، ڕەچەڵەک ، ترووم
ڕەگ مل
ڕەگی مل
ڕەگ و ڕیشه
بێخ، بێخ و بنج، -ی داران:ڕەگی داران، ڕەغز، کرۆک، بێخ، کۆک
ڕەگ گەردن
ڕەگی مل
ڕەگاوڕەگ
(ئەردە): ڕەگوارگه، دەمار وەرگەڕان
ڕەگاوڕەگ
ڕەگاوورگه
ڕەگاوڕەگ کەفتن
ڕەگبڕه
مڵه، قوزبڕکه، جۆبڕکە، داربڕکه
ڕەگدار
به ڕەنگ، ڕەنگی، پڕڕەنگ. – ی: ڕەنگینی
ڕەگداکوتان
لەجێگایەک جێگیر بوون و مانەوه.چوونە خووارەوەی ڕەگ و ڕیشەی ڕووەکانه بە زەویدا
ڕەگدڵ
ڕەگی دڵ
ڕەگزینگ
(ئەردە): ڕەگزینگی، ڕەگی گیان
ڕەگزینگی
(ئەردە): ڕەگی گیان لەبەر
ڕەگەز
ڕەچەڵەک، ڕەگ، دەمار، بنەماڵەیێکە، کە عێلی لێ کەوتبێتەوە.-چاک: ڕەسەن
ڕەگەزناس
ڕەچەڵەکناس.-ی:ڕەچەڵەکناسی