تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەمڵ لێدان
له چتێکی نادیار دووان
ڕەمڵ گرتنەوه
فاڵگرتنەوه بۆ دۆزینەوەی چتێکی نادیار
ڕەمڵچی
ڕەمڵکردن
فاڵچێتی کردن. ڕەشکەوپێشکەی چاوکردن
ڕەمڵگرەوه
ڕەمی
(باک.): شەبەق، ڕووناکی، ڕۆشنی، بڵێسه، گڕی ئاووری
ڕەمیاگ
(ئەردە): ڕوویاگ، ڕەویوەوه، ترساو
ڕەمین
ڕەمێن
سڵەمینەوه، ڕەوێنەوه
ڕەمە
مێگەل، ڕووێڵ، ڕەووگ، گەله
ڕەمەدانە
جوورێکه لە گاڵ، گاڵە دێمیله
ڕەمەن
گیاندارێکە لە ترسان هەڵاتبێ
ڕەمەکی
ووڵاخی سەرچڵ، بارگینێکە بە کار سوواری نەیەت. چتی ڕەشۆکی، کێوی
ڕەمەکێتی
خۆڕسکی
ڕەن
ڕووت، بێباک، ڕەند، زنجیره کوڵۆشێکه بەگردی له جێی خەرمان دادەنرێ ئەوجار نیوەکەی پڕدەکرێتەوه و دەکرێته خەرمان. (کۆ.) پارچه زەوێیکی کەمێک بڵند له قەراخ چۆمێکی هەڵکەوتبێ و جارجارەش ئاوبیگرێتەوه، به هەموو جووره بڵندایێکیش دەڵێن ، که له کەنار خۆی دروستی بکات
ڕەنج
گارنگ، جەفا، ڕێنج، ئازار، سزا ، چەرمەسەری، جەور،کووێرەوەری، ئاهێن، ئاهین، ئەرک، دەردەسەری
ڕەنج پێدان
ڕەنج پێگەیاندن
ئەنراندن، ئەرناندن، ئازار دان
ڕەنج پێگەیێن
ئازاردەر