تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشکی کەڵەکێ
ڕەشکەڵەک، گیایەکه
ڕەشکێنه
(باد.): ڕەشکاچاڤ، ڕەشک، ڕەشی چەم، (هەورا.): سیاوی چەم ، به شه ڕەشەکەی چاوه، که لەنێو سپێنەیدایه و گەورەیه و بەبەڵە (بیبیله) کەشی لە نێوەڕاستیدایه
ڕەشکەن
(ئەردە): ڕەشانگ، ڕەشایی و ووشکانی ناو بەفره
ڕەشکەو پێشکه کردن
بڕوانه: ڕەشکه و پێشکه
ڕەشکەوسپیکه
مەبەس لەچتی نووسراوه ، بۆ وێنه ئازاد به – یدا ڕووانیوه واته خووێندۆتەوه
ڕەشکەوه
ڕەشێکه به سەر بۆریدا بنووێنی ، ڕەشبۆره
ڕەشکەوپێشکه
چرسین، ئازارێکی چاوانه، چاوی- ی دەکا: واته چتی ڕوون نابینی چتێکی ڕەش وەکوو مێشوولەی به پێش چاویدا هاتوو چۆیه دەکات
ڕەشکەوەگ
ڕەشکەڵه
ڕەشکەڵەک
(خۆ.): (کۆ.) ڕەشی کەلەکی، (فه.) ڕەشڕەشک، گیایەکه لەنێو کەڵەکه بەردان شین دەبێ بەنی پێ ڕەشدەکرێ
ڕەشگوڵ
جووره گەنمێکه له حۆلەی ووردتره گوڵی ڕەش و دەنکی سپیه بۆ دانەوێڵه دەستدەدات
ڕەشگەری
خێڵێکی کورده له نزیکی موسڵێ نێزیکی دووهەزار ماڵ دەبێ
ڕەشۆ
ڕەشمه، هەوسار، ڕەشوه. (باد.): ناوی نێرینانه
ڕەشۆکا
بەرەبابێکه له ئێلی ڕەمان
ڕەشۆکه
(باک.): ڕەشۆڵە، ڕیشۆڵە
ڕەشۆڵە
سێروو، (باد.): ڕەشووێڵه، (هەورا.): ڕیشۆڵه، (باک.): ڕەشێله، گاوانی. (باک.): جووره باڵندەیەکه
ڕەشۆیله
(هەورا.): ڕەشۆڵه
ڕەشی شەوێ
(باد.): شەوه
ڕەشی چاو