تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشتەپڵاو
هەرشتەپڵاو
ڕەشخووێن
(موک.): کەسێکه سەوادی کەمبێ و هەر له گۆتره چتی بخووێنێتەوه.- ی: شێوەی کەمسەوادی
ڕەشداگیریان
ڕەشداگەڕان
ڕەشهەڵگەڕان، ئاڵۆزبوون
ڕەشداگەڕیان
ڕەشریڤیک
(باد.): ڕەزریڤیک، گیایەکه بەرەکەی بەقەدێم نۆکێکییەو لەنێو تەماتان شیندەبێ
ڕەشقوون
سەری بەڕەشی بابی دادەڕێنن. واته سەری له قوونی بابی دەنێن
ڕەشما
(باک.): ڕێشمه
ڕەشمار
جووره مارێکی ڕەشه. ڕەشماڵ
ڕەشماڵ
ڕەشماڵ نشین
خێڵات، خێڵەسات
ڕەشمه
(باک.): خشڵی ئافرەتانه، که وەکوو گوڵی جووان و بۆنخۆش و مێخەک چتی وایه . ڕێشمه، جڵەو ، دەسکەوساری، چتێکیشه بەسەر ووڵاخی بەرزه دادەکرێ گوریسێکی پێوەیه بۆ ئەمەی ببەسترێتەوه، ڕەشمو، هەوسار
ڕەشمیری
جووره ترێیەکی ڕەشه گلووی وەکوو هی فەرخی وایه دەنگی هەیه بۆ مێلا قیش دەست دەدات و دەشکرێته مێووژ، دەنگی گەوره و ڕەشی درێژه و هێشووشی شاشه
ڕەشمێو
(باک.): جووره ترێیەکه زوو پێ بگا
ڕەشه
(ڕەوا.): ڕەشان. جووره ماسییەکه. نێوی پیاوانه له ڕەشید کورتکراوەتەوه
ڕەشه خێزان
ڕەشه ساڵ
ووشکه ساڵ، سیاساڵ، ساڵێکه کشتوکاڵ و ئاژاڵ زیان و ڕووشەیان تووشبێ
ڕەشه نەخووێندەوار
مرۆی کەمسەواد
ڕەشه ڕێحانه
جووره ڕێحانەیێکی گەڵاپانی ڕەشه
ڕەشه گرانەتێ
بڕوانه: ڕەشەگرانەتا