تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەزەڵه
رێزەڵە، گیایەکی بەهارییه بەرێکی ووردی سوور دەگرێ بە قەدێم نوکێکییە تامی وەکوو تەماتەی وایه
ڕەس
ووڵاخی به ناوونیشان، ڕەتەوه، ترووم. پێڕاگەیشتو، گەیشتو، دادڕەس
ڕەسانن
(کە.):گەیاندن
ڕەسانی
ڕەسایی
پانی و پۆڕی
ڕەسه
(بار.): بنه گیایەکه نیو بەژن بڵندتر دەبێ لکی زۆر و شینه لەکاتی دروونیدا ڕەنگی زەرد دەبێ ، که هیشک بۆوه زەرد هەڵدەگەڕێ
ڕەسیاو
(فه.): گەیشتوو
ڕەسیده
(که.): کوڕ و کچێکه خۆبان ناسیبێ
ڕەسیدەگەری
بەسەر ڕا گەیشتن
ڕەسێن
گەیێن
ڕەسێن
(که.): گەیێن، ڕاگەیێن، پێڕاگەیێن
ڕەسێن
(فه.، گەر.): گەیێن، گەیشتن. (ئەردە): ڕزگاری، قوتار بوون
ڕەسەن
بنچینه ، ڕەچەڵەک، نەژاد، مەحنەک. ڕیشه، ڕەتەوه، توروم. خانەدان، بەناوونیشان، پەسند، هەڵکەوتوو. نا - : ناخانەدان. (فە.): گوریس، کە له خوری بێ یا تەناف
ڕەش
(هەورا.): سیاو. سیاون،مشکی، قەنووسی، (زا.) سیا. شەوەزەنگ وەکوو بەختی کوردان تاریک و ڕەشه. ڕەنگێکه واژی سپییەو تاریک دەنوێنی.- کاڵ:کەژاڵ، کەژاەڵ. قوون.- قوون: سەری به ڕەشی بابیدا دادەڕێنن، به – داکەوتن: مردوولێ مردن، بڕەشێ کەتن، (باک.): داوەڵ. جووره هەنجیرێکه
ڕەش و بازگ
ڕهشبازک، ڕەش و سپی
ڕەش و ڕووتکردن
ڕووتکردنەوه
ڕەشاتی
(باک.): ڕەشایی
ڕەشان
(ڕەوا.): ڕەشه، بەچینی بزنان دەڵێن بەنێر و مێوه . گۆشتی بزن و نێرییه