تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەختخاو
پێخەو، نووێن
ڕەختی خەو
پێخەو، نووێن
ڕەخدار
(ز.): قۆڵچی
ڕەخس
ئافەرید. سەما، چۆپی، (ئەردە): هەلەکه
ڕەخسان
ئافەرید بوون، داهێنران، گەیشتنی چتێک لە لایەکەوە، که چاوەڕوانی نەکرابێ
ڕەخساندن
ئافەرید کردن، داهێنان، پەیدا کردنی چتێک لە لایەنێکەوه،کە هیچ چاوەرێی نەکرابێ، گەیاندن، ناردن
ڕەخساو
چتێکه، کە لە لای لابەلاوە گەیشتبێ
ڕەخسین
ڕەخسیو
ڕەخش
ناوی ئەسپی ڕۆستەمی کورد بووه.(ژا.) ئەسپی بەرز و باش، ڕەخت، خشڵ، (بۆئەسپە)
ڕەخشان
ڕەخنه
بەژاڤیت،لەقەم، بەلل، ڕەغنه لێگرتن. (ئەردە): کون، کونا، کەلەبەر.-دار: ڕەغنەدار.-داری: ڕەغنه گەری.-گر:ڕەغنه گر.-گرتن: بەلل ڕابوون، ڕەغنە گرتن، بەزاڤیت.-گری: ڕەغنه گری
ڕەخۆدیتی
(موک.): لە خۆڕادیتن
ڕەددە
پیتاکێکە لە لایەن چەند کەسێکییەوە کۆ دەکرێتەوە بۆ چتێک.
ڕەدوو
بەدووا، بە شووێن
ڕەدووخستن
هەڵگرتنی ئافرەتە بۆ یەکێکی بێگانه
ڕەدوکردن
گەڕاندنەوە، ناردنەوە، وەرنەگرتن