تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەڵاک(ڕەوا)
چەڵاک، دووفیچ. دارێکی درێژەو سەری دوو فلیقانەیە، مازووو گووێزو چتی تری پێ لە داری بڵند دەکەنەوە دەیتەکێنی، (خۆ) چەرەگە، تێڵا، (کەخۆ) چۆلانگ، (شار) چەڵانگ، چڵ، قەڵانگ، چڵ، قەڵانگ، قەڵانگە، (هەو) چۆلاک، گەلەندۆر، چلاک، چلەک، چەلامکە
ڕاست و ڕەوان
ڕەباس
(خۆ.): ئاوەنیا، زەوی تێراو، (هەورا.): ڕەپسته، پاراو، دەغڵی بەراو، بۆ شینایی و زەوی تێر ئاو بە کار دەبرێ
ڕەبساندن
(باک.): کۆماکردن،کۆکردنەوە، ڕیسینە:کۆماکه
ڕەبسین
(باک.): کۆمابوون، کۆبوونەوە
ڕەبناک
سۆتکه
ڕەبیت
گیاندار یا گیایەکە، کە خێرا پێ بگات
ڕەبەت
کۆلیت، حەشارگەی ڕاوکەرانه بۆ نێچیران ، ناوی دێیەکیشه لە ناوچەی قەرە داخ، کە نزیکی شاری سلێمانییه
ڕەبەن
(باک.): ڕەبەنۆک، زوگورت، هەژار، سەڵت، تاک، تەنیا، بێ ژن و منداڵ، عەڤداڵ، بێوە پیاگ. بێ ماڵ، هژار، بێ نەوا، دەستکورت، ئاواره، دەربەدەر
ڕەبەنگ
(گەرد.): ڕێواسی قوڵە بنه،کەگەڵای پێوەیه، (ئەرگو.) شاوێری
ڕەبەنۆک
(ڕەوا.): گیایەکی کێوییه دەخورێ؛ بەڕەزا. (هەورا.): بێ ژن، سەڵت، ڕەبەن
ڕەبەنی
زووگوورتی، سەڵتی، تەنهایی، تەنیایی، بێژن و منداڵی
ڕەبەڵ
بڕوانە: ڕەپەڵە
ڕەت
نووچ، سەسم. – بردن: سەرسمدان. بیر ، ئەندێشه، گەهەک، لێ تێکدان. قووڵکه، چاڵ، بنەڕەت. (هەورا.ڕۆژ.): تەپکه، جووره تەلەیەکه بۆ کەو گرتن و ئیتر بەکاردەبرێ. داوێکه لەسەر چاڵێکی دەنرێتەوه، که نێچیری بەسەردا ڕۆیشت تێدەکەوێ و زاری چاڵەکەش دەبەسترێ . تێپەر، لەدوو، دارەکەی بۆ ئەملایه .- که: تێپەرێنه، لەدووی بده
ڕەت بردن
ڕەت بوون
(موک.): تێپەڕین، (هەورا.): ویاران
ڕەت بڵاو
بیر بڵاو، نیگەران، پەرێشان، پەشێواو.-بوون: بیربڵاو بوون. –ی: بیربڵاوی، نیگەرانی
ڕەتاو
کەسێکه یا گیاندارێکه لەبەر زۆر هاتووچۆیه و هێنان و بردنێ ماندوو بوو بێ