تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەپ بوون
ئێرەق بوونی کیر، ئاوسانی لەش بەجۆرێکی وا، کە گرێ و قۆرتی تێدا نەمێنێ
ڕەپ و ڕاست
ڕەپاش
لە پاش، بەرەودوواوه
ڕەپال
چتمەکی کۆنی دڕاو
ڕەپاندن
(باک.): چووارناڵە پێ کردن، بڕەپێنە: چووارناڵەی بە ووڵاخە کەی بکە. کوتان، لێدان، تەپە هەستاندن لە چتێک بە دەست پێدادانی. خۆ تۆ قورئانت ڕەپاند کەدرۆ نەکەی
ڕەپانن
ڕەپاوڕەپ
بریتیه لە ووتنی چت بە بێ پەردە
ڕەپستە
(موک.، بڵ.): (هەورا.): ڕەباس، پاراو، کۆڵە بەس، ئاوەنیا، بەراو، بۆووند. دەغڵێکی بەراوە لە پاییزاندا دەچێنرێ و شین دەبێ. دەغڵێکیشە پایزان بچێنرێ بە ئاودان یا بە ئاوی بارانەی شین بێ
ڕەپسین
(باک.): باش نەکوڵان، پوخت نەبوون، بڕسکان
ڕەپڕەپ
(باک.): ڕەپەڕەپ، تەپەتەپ، دەنگی پێیان یا هی لێدانییه.
ڕەپڕەپان
تەپتەپە، تەپەتەپکردن، تەپتەپە کردن
ڕەپکردن
ڕەپکە
(کۆ.): پنە.(دزە.): شینایی گەنم و جۆ یە لە زەوی بێتیندا، کە ئاوی زۆر لێ بێ لک هەڵدەچێ و پنج داناکوتێ . بێ هێز، بێ تین.-بوون: بێ هێز بوون.-کردن: بێ هێز کردن
ڕەپڵ
(ئەردە): ڕەپڵە، دەستە، کۆمەڵە، کۆ، چینی گەمە و قومارکەران
ڕەپێش
وەپێش.- بوون: وەپێشکەوتن.- خستن: وەپێشخستن، پاڵ پێوەنان بۆ پێشەوه، خۆ- خۆ خستنەپێشەوه، خۆ بردنه پێشەوه، خۆڕەپێشکردن. – کردن: وەپێشخستن، ڕەپێشخستن
ڕەپێنەر
ڕاونەر، ڕوانێن
ڕەپێڵگه
ڕێگایەکه، که هاتووچۆی زۆر پێدا کرابێ
ڕەپە
تەپە، خرپه، خورپه
ڕەپەن
(باک.): پاوان، لەوەڕگەی ووشک، چیمەن و کێڵگەی ووشک.