تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەوی
(باک.): ڕەوەی ووڵاخی بەرزەیه
ڕەویانەوه
(ئەردە): ڕەوانەوه، ڕەوینەوه. بڵاوبوونەوەی هەور، ڕەوینەوه
ڕەویشک
(بابا.): ڕەنده
ڕەوین
(باک.): (باک.): ڕەوارتن، بڕەوێنه، ڕەڤین، ڕاکردن، هەڵاتن، دەرباز بوون، قاچاندن، ڕەوکردن. وەڕینی سەگ
ڕەوینه
(ئەردە): ڕەوەن، ڕێ بگار، ڕاڕاو، ڕۆینده
ڕەوینەوه
سڵەمینەوه، ڕەویانەوه، ڕەمین. (باک.) ڕەوی.-ی دۆخین: کرانەوه و بڵاو بوونەوەی پزووی دەرپێ و سەرین و قەفی گۆچان.- ی قوونێر: بڵاوبوونەوه و نەمان.- ی خەو: خەو زڕان.- ی هەور: بڵاوبوونەوه و نەمانی و لاچوونی
ڕەویەت
(شا.): ڕەووشت، خوو
ویڕە٬ویڕەویڕ
دەنگی گریانی نەرمی منداڵان٬ ویڕەی یەک لە دوای یەک
توندڕەوی
تیژڕەوی، تیژڕۆیی
شەپڕەوی
چەپڕەوی.
پەیڕەوی(هەورا)
پەیڕۆیی، چاوتێبڕین، چاولێبڕین._کردن: چاو لە ناخۆتن و کردەوەی کەسێکی کردن