تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەوانبوون
زانین و خووێندنەوەی چتێک به بێ گیرو گرفت
ڕەوانبوون
ڕەوانبێژ
کەسێکه نووسین و دووانی جووان و ڕەوان بێ، ڕووان و ێژ. – ی: جووانی و ڕێکی له نووسین و دوواندا، شەهتۆتی ، دەمەوەری
ڕەواندار
گیاندار، گیان لەبەر.- ی: گیانداری، گیان له بەری
ڕەواندز
کەله، کەلات، قەڵا، قەڵات، دژ، ڕەوان: گیانه. ڕەوان دز: واته قەڵاتێکی ، که ڕەوانی تێدا دەپارێزرێ. واتای دووەمی: ڕەوەنددز واته قەڵاتی ڕەوەندان، که لە هیچ لایەکەوه دزییان لێ ناکرێ و زیانیان پێ ناگەیەنرێ له پێش ئیسلامیەتدا دژ بووەدووایه (ژ) یه که بۆته (ز) . شارێکی کوردانه له نێوان هەولێر و ڕایەتێدایه
ڕەواندن
تەفروتوونا کردن، بڵاو کردن. سڵمەماندنەوه، ڕەوان کردن، (باک.): پەکاندن، فڕاندن، ڕفاندن
ڕەواندنەوه
- ی خەو: زڕاندنی خەو.- ی دۆخین: لەدۆخی خۆیدا نەهێشتن ، بڵاوکردنەوه.- ی قوونێر: بڵاوه پێکران، تەفروتووناکردن
ڕەوانسەر
دێیەکی گەورەیه له ناوچەی ماهیدەشتێدا
ڕەوانن
ڕەواندن، ڕۆیلندن، تاراندن
ڕەواننەوه
ڕەوانه
کل، ڤڕێ، وەری، بەڕێ.- بوون: وەڕێکەوتن.- کردن: وەڕێخستن، بەڕێکردن، ڕوواندن، کل کردن ، هەناردن، هنارن، ناردن.- کردنەوه: گەڕاندنەوه دوواوه، ناردنەوه شووێنی خۆی، داگەڕاندن
ڕەوانوێژ
ڕەوانکردن
تێکوشان بۆ زانین و ساخ کردنەوەی وانەو دەور زانینی چت به هۆی زۆر پێدا چوونەوه. ناردن، ڕەوانەکردن. ڕگچوواندن
ڕەوانگۆیی
لەڕەنگ، وان (گیان) دووان
ڕەوانی
ی ئاو: ڕۆیشتن و ڕەوتی ئاو. زگچوون. ڤژۆ، سەرپێیی، سەر پایی. دەرمانی-: دەرمانی زگچوواندنی. سەرخەر، باڵاڕەو
ڕەوانەبوون
وەڕێکەوتن
ڕەوانەوه
ڕەوینەوه، سڵەمینەوه، سڵکردنەوه، لەخۆرا پەڕینی گیان لەبەر. نەمان، جووێ بوونەوه، بەجێهێشتن، زڕان.- ی خەو: زڕانی خەو.- ی دۆخین: لەدۆخی خۆی دەرچوون
ڕەوانەکردن
هەناردن، ناردن، وەڕێخستن، بەڕێکردن، بەڕێکردنی میوانێک، تەک کەفتن، لەتەکاڕۆیین
ڕەواوه
ڕەواوەوه
ڕەواوەوە
ڕەوییەوه، چتێکه له دۆخی خۆی دەرچووبێ وەکوو دۆخین له ناو پزوو چتی تر