تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەم
(زەن.، ڕۆژ.): ڕەو، سڵ، ترس، چڵەگ، -کردن: هەڵاتن، ڕاکردن، سڵەمینەوە، مێگەل، ڕۆێڵ، ڕەمه
چوواردەخانەی ڕەمل
چاردەخانە لەسەر قاقەز دەکێشرێ ڕەمڵی پێدەگیرێتەوە
ڕەما
ڕەمان، ناویئێلێکی کورده بە ئازایی ناودارن، هەموو ئاغایەکانی –بەدەستی دوژمنی کوردان کوژراون بەسەرهاتی ڕەما لە مێژوو و چیرۆکی کورداندا فراوانه و پایەداره
ڕەمان
ڕەمانە
(شن.): چاڵایی ژێر ئەژنۆیانه
ڕەمتەله
(باک.): ڕەوتەله، گەوچ، گێل
ڕەمنه
(که.، ڕۆژ.): ڕاکردوو، هەڵاتوو
ڕەمک
تیرەیەکه له ئێلی بڵباسان
ڕەمکار
گیاندارێکه سڵ بکات، سڵکەر، ترسەنۆک
ڕەمکردن
سڵ کردن، سڵەمینەوه
ڕەمکەر
ڕەمڵ
(ع.): فاڵ. – ئاویژتن: فاڵگرتنەوه
ڕەمڵ لێدان
له چتێکی نادیار دووان
ڕەمڵ گرتنەوه
فاڵگرتنەوه بۆ دۆزینەوەی چتێکی نادیار
ڕەمڵچی
ڕەمڵکردن
فاڵچێتی کردن. ڕەشکەوپێشکەی چاوکردن
ڕەمڵگرەوه
ڕەمی
(باک.): شەبەق، ڕووناکی، ڕۆشنی، بڵێسه، گڕی ئاووری