تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوی ڕەش
ڕەشاوێکە، کە چووە پەردەی چاوەوە کووێری دەکاو ئیتر ڕووناکی نابینێ
ئەزمان ڕەش(باک)
بالووک ڕەش
بەلەتاڵەشین ڕەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سوور بێ
بەلەشین ڕەش بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن سەرگووێی شین و لەشی ڕەش بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
تاڵەشین ڕەش(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی ڕەشبێ
ترێ ڕەش
گەودوونە._لە سای گەردنێدا دیارە: واتە گەردەنی ئەوەندە پاک و ڕوون و ڕۆشنە گلووە ترێی، کە قووتدا گەردنی لەدیوی دەرەوەدا دەبینرێت
تووی ڕەش
تفەڕووەنی، گاتوو، شکڵ، شاتوو، تووی سوور، تووشەمبی
تەختەی ڕەش
شین ڕەش
مەڕێکه سەر و گووێی شین لەشی ڕەش بێ.
ماری ڕەش
جوورە مارێکە
مەسحەفی ڕەش
یەکێکە لە دوو کتێبەکانی یەزییدییان
وەردانێ ڕەش
(باک.): جوورە ترێیەکە
ڕەش
(هەورا.): سیاو. سیاون،مشکی، قەنووسی، (زا.) سیا. شەوەزەنگ وەکوو بەختی کوردان تاریک و ڕەشه. ڕەنگێکه واژی سپییەو تاریک دەنوێنی.- کاڵ:کەژاڵ، کەژاەڵ. قوون.- قوون: سەری به ڕەشی بابیدا دادەڕێنن، به – داکەوتن: مردوولێ مردن، بڕەشێ کەتن، (باک.): داوەڵ. جووره هەنجیرێکه
ڕەش و بازگ
ڕهشبازک، ڕەش و سپی
ڕەش و ڕووتکردن
ڕووتکردنەوه
کاسەی ڕەش
بۆ کەسێک یا ماڵێک بە کار دەبرێ٬ کە شەواانە و بە تایبەتی لە جێژناندا بێ چێشت بێ
کوچک ڕەش
بەردی ڕەش
گوردی ڕەش بەش (هەر.)
بزنێکە گوێیەکانی سۆڕ بێ و لەشی ڕەش و نێوچاوانی سپی بێ.
،ڕەشبین
ترێ ڕەشکە
جوورە ترێیەکە
حاجی ڕەشی (باد.):
شین ڕەشبەڵەگ
مەڕێکه سەرو گووێی شین و لەشی ڕەشبێ، بەڵان پەڵەی سپی لە لەشیدابێ.
مێوژە ڕەشکە
مێوژی ڕەش
هاجی ڕەشک
چۆخ ڕەشا
ئێلێکی کوردە، خێڵ و هۆزێکی کوردە
ڕەشاتی
(باک.): ڕەشایی
ڕەشان
(ڕەوا.): ڕەشه، بەچینی بزنان دەڵێن بەنێر و مێوه . گۆشتی بزن و نێرییه
ڕەشانی
دێهاتی بێ جووت، کرمانجیبێ جووت. ڕەشانگ. چێوەهەڵگیر، ڕەشایی لەشکر
ڕەشاو
ئاوی ڕەشی چاو، هەر چاوێکی ئاوی ڕەشی دابێ زوو چارەسەری نەکرێ کووێر دەبێ. خەڵووزاوێکه دارتاشان داری پێ خەت دەکێشن بۆ داهێنان و بڕینەوەی
ڕەشایی
(جا.، جەبا.، زەن.): خەڵکێکی زۆر و زەوەند، قەرەباڵخ، (دزه.) ڕەشەدار، (باک.): ڕەشاتی . تارمایییەکه له دوورەو دیار بێ ، تاپۆ ، ئاسۆ. لادێیێکه ، که جووت و بەرەی نەبێ. (موک.) ڕەشانگ، پارچه زەوی و خاکێکه له ناو بەفرێدا دیار بێ
ڕەشایی داهاتن
ڕەشباز
(که.): ڕەشبەڵەک، ڕەش و سپی تێکەڵاو، ڕەشبازوو، چتی ڕەش و سپی. (که.) ڕەش و چەرمگ
ڕەشبازوو
ڕەشبازگ
ڕەشبام
ڕەشباو، ڕەنگڕەش، ڕەشکار
ڕەشباو
چتێکی بۆرەڵوو کەیە به سەر ڕەشیدا بڕوانێ
ڕەشبوونەوه
سیابوونەوه: سیاوبوونەوه، بوونەوه خەڵووزی پۆڵووه ئاووره. دامرکانەوەی سوورێژه و خروێرکەیه. چوونەوەی بەفره. کووژانەوەی چرای دەروون و ناهومێدی