تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساچمەڕێژ
بەردچن٬ بەردڕێژ٬ ڕەقف٬ -کردن:ڕەقفکردن
ساچمەڕێژی
بەردچنی٬ بەردڕێژی
ساڕێش
ساڕێژ
هێدی٬ئارام٬ هێمن.گۆشتەزوونە
ساڕێژبوون
دامرکان و ئارام بوونی ژانی برین و لەش و بەجارێکی چابوونەوە و گۆشتە زوونە هێنانەوەی
ساڕێژکردنەوە
خۆش چاک کردنەوەی برین و دەرد و ئازاران ٬دامرکاندن٬ دەرمانەکە برینەکەی ساڕێژکردەوە:ئێش و ئۆفی دامرکاندو گۆشتەزوونەی پێهێناوە
ساڕێژەکردن
ئاشتکردنەوەو دڵهێنانەوە جێی یەکێکی دڵشکاو
سنگڕێژ(بار)
شووێنی سنگان لەزەوی-کردن: بەنووکی سنگان زەوی دێخ دێخ کردن.
سورمەڕێژ
کاڵا یا چتێکە بەسوورمە جووانکربێ.
سورمەڕێژی
کل لەچاوکردن، چاوڕشتن بەکل.
سوورەڕێواس
جوورە ڕێواسێکی لاسک سوورە.
سوورەڕێوی
جوورە ڕێویێکی سوورباوە.
سێڕێزکێن
جوورە یاریەکە وەکوو دامهوایە.
سێڕێن
سێریزکێن.
سەرلەڕێدابوون
مەبەس لە ئامادەیییەلە لەهەموو بارێکدا بۆ ئەنجامدانی هەموو کاروبارێکی.
سەرەڕێگە
بەرەگە٬ سەرەڕێ
شاڕێگا
شاڕێگە
شاڕێ٬ شەقام.
شپڕێو
شەپڕێو، شەپرزه، نائارام، ئاژاوە، پشێو، شپرزه، پەشۆکاو، شێواو، تێکدراو، پەشێواو. ـ بوون: شپرزەبوون. ـ کردن: شپرزە کردن.