تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵبڕین
چاو هەڵێنان٬ هەڵدڕین٬ تاونان٬ ڕاونان٬ سەرلەدوونان٬ پێ لێ_: سنوورشکاندن٬ سەرپێچی کردن٬ چاو_: چاوبڵند کردن٬ سەر_: سەربڵندکردن٬ چەرم_: چەرم هەڵدڕین٬ بڵندکردن٬ (هەو.) ڕەپێ نان٬ ڕاونان٬ (کە.) شکاندنی دوژمن.
هەڵدڕین
(باک.) ئاخڤاندن٬ ئاخڤین٬ هەڵبڕاندن٬ هەڵدڕان٬ هەڵبڕین٬ هەڵزڕاندن٬ کردنەوەی برین. زگ_.
هەڵپەڕین
(کە.) هەڵاگرتن٬ داوەت کردن٬ شایی٬ زەماوەند٬ لەزین٬ هەڵا٬ چووزەکێ٬ هەڵپەڕکێ٬ ئامودی٬ دیلان٬ هۆرپرای٬ جوورەکانی ئەمانەن: سەما٬ چۆپی٬ رۆنیە٬ سوێسکەیی٬ لەنجە٬ شێخانی٬ لار٬ ناز٬ سۆرانی٬ بەهاب٬ سێپێ ی٬ شکاکی٬ ئاسکانی٬ کەویار٬ ڕەوەندی٬ زازایی٬ شادی٬ موکری.
ووڕین
بڕین٬ (هەورا.): ڕوخانی دیوارو کێوو کەنداڵ. (فە.): بڕین
وێژەی مڕمڕین
وێژەی نواندن
پرزە بڕین
پچڕین
پچەڕین، پچکرین، لێکردنەوەی چتێک لە چتێک بەنهێم، پڕچانن، پچڕانن
پیاهەڵپەڕین
هەستان و بەگژ یەکێکی تردا چوون
پێ لێبڕین
واز لە هامووشۆی یەکێکی هێنان
پێ لێهەڵبڕین
پێهەڵبڕین
تاڵووکەکردن، خۆش ڕۆیشتن. دەست درێژی، پێ لێهەڵکێشان، شوو لێهەڵکێشان
پێهەڵپەڕین
گەیشتنی برینە بە یەکێک لە ئەندامان و لەشی مرۆڤ. لەشم برینی پێهەڵپەڕیوە
پەڕین
چتی تووت و ناسک، کە پارچەی لێبێتەوە دەڵێن پەڕی، پەڕین چاوگەکەیەتی. جووت بوون، گانکردن، لێهاتن، بۆ ئەسپ و نێرەکەرو سەگی بەکار دەبرێت، سوواربوونی نێر لە مێ، کێشان و ترازان و دەرچوونی چت لە جێی خۆی، لە گۆچوونی ئەندام بەهۆی سەرماوە. بازبردن، بازدان، قەڵەمبازدان. باڵگرتن، فڕین. هەڵگەڕانی شیر
چاوبڕین
بڕینی ژوورەوەی پێڵووی چاوی موودارە
چاوتێبڕین
دلهین، دڵدان، چاوپێوەبوون، چاولێکردن، تەماشاکردنی گیان لەبەر یا چتێک و چاولێ نەترووکاندن، ڕووانین، چاو سەرخستن
چاودەرپەڕین
توندو تووڕەبوون
چاوفڕین
چاوپەڕین، لێدانی دەماری چاو
چاولێبڕین(ئەردە)
چاوهەڵبڕین
سەربڵندکردن و چاو لە کەسێکی یا چتێکی کردن