تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسکەزێڕینە
ئاسکۆلەیەکی گچکەیە لە زەنگیانە دروست دەکرێ چاوەشان لە سەردەمی بەزم و ئاهەنگێدا بە دەستیانەوە هەڵی دەپەڕێنن و منداڵیش یاری پێ دەکەن
ئەستوندەزێڕینە
ئەستڕینەوە
کووژاندنەوە، سڕاندنەوە، تێکدان، سڕینەوە
بڕینەوە
بڕینی دارو کوتاڵ و باخ و باغچان دووکەرت یا چەند پارچەکردن. بڕینەوەی ئاژاڵان واتا خوریی مەڕو بزنان بە برینگ لێ کردنەوە._ی قسە: کۆتایی پێدان، دووایی پێهێنان. گرتنەوەی ساوا لە مژینی شیری دایکی. پایەداری، مانگانە یا ڕۆژانه و یا سەودا بڕینەوە(دیاری کردن). منداڵ لە شیری گرتنەوە. پچڕین، پچەڕین، پارچەکردن
بەربڕینەوە
پێشگرتن، بەرهەڵستکردن، پەک خستن، نەهێشتن
تەڕینە(هەورا)
دارێکی کووێستانییە گەڵای لە گەڵای هەنار ووردتره و زۆرتاڵە بەرەکەی وە ڕێزەڵەی دەچێ بۆ ژانە زگ زۆر باشە
ددانە زێڕینە
ئەوددانە قایمانەیە کە لەدوای تەمەنی حەوت ساڵی منداڵان دەردەکەوێ
دووابڕینەوە
زێڕینگەر
زێڕکەر، زەڕنگەر، زێڕکار. –ی: زەڕنگەری، زێڕکاری
زەڕینۆک
(هەو.): گیایەکە
سەرزەڤڕینەک (باک)
سەسووڕان
قسە بڕینەوە
هاڕینەوە
قوچەشکێن کردن
هەسارەزێڕینە
پچڕینەوە
پچەڕینەوە، بڕدانی یەکێک لە یەکێک یا لە چتێک، شاڵاوو پەلامار بردنەسەر یەکێک و ڕنینەوەی ئەندامی، ئەستاندنی چتێک لە کەسێک بەزۆر
پچکڕینەوە
پچەڕینەوە، پچڕینەوە
پەلکە زێڕینە
کۆلکەزێڕینە، کەوانەیێکی ڕەنگاو ڕەنگە لەسەر ڕووی هەور پەیدا دەبێ لە کاتێکیدا، کە خۆر لە دڵۆپەی بارانەکەی ناو هەورەکە دەدات حەوت ڕەتگی لێ پەیدا دەبێ: وەنەوشەیی، شین، لاژوەردی، سەوز، زەرد، پڕتەقاڵی، سوور
پەڕینە خوواەوە