تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چارگ(ڕۆژ)
برینگی ئاژاڵ بڕینەوە
چاشتەنگاو(ڕۆژ)
چێشتەنگاو، کاتی چێشتانێ
چاوەقووڵە(ڕۆژ)
چاوقووڵکە، دەردی ڕشانەوە، ئازار، ئازارو ئاهۆیەکی کوژندەیە
چاپاڵەدان(ڕۆژ)
پاڵپێوەنان، پەنادان بە یەکێک، کە هانات بۆ بێنێ
چرسکانەوە(ڕۆژ)
چرغ(ڕۆژ)
چرگ، خهرەک، دەزووی پێدەڕیسرێ
چریسکە(دەر.، باد.، ڕۆژ)
پڕشەنگ، تروسکەی ڕۆژی یا چتی تر، بریقە، تریسکە
چریغ(ڕۆژ)
چس(ڕۆژ)
دەنگێکە بۆ دەرکردن و ئاژۆتنی مەڕانە، چش، چشش، (ڕۆژ) چیس
چمک(ڕۆژ.، کە)
داوێن و لچکی کەوایە، شاقەل. (باک)_دان: بە ماشە یا بە دوو قامکان گرتن. (سلێما) لچکی پشتێنە، گۆشەی کاڵاو ڕایێخ و چتی تر
چناگە(جا.، ڕۆژ)
چنجک(ڕۆژ)
چنکە گۆشت
چنچک(ڕۆژ)
زەنگەتە ترێیەک. (فە) چەقالە، دەنکە ڕەقەکەی بادام و قەیسی و ئیتر، ناوکی میوانە، (لو) جینچک
چنگاڵ و ڕۆن(دەر.، ڕۆژ)
هەرمێشک، کوللێرەی گەرم لە ناو ڕۆن کوشین بۆ خوواردنی
چووارچمک(باد.، ڕۆژ)
چووار گۆشە، چووارچاک
چووم: ڕۆیشتم
(هەورا) من لووانێ، سەرچاوەکەی (چوون)ە
چووێڵ(ڕۆژ)
چووێر، ووڵاخێکە هەر دوو پاشووی گێڕو کەوانەدار بێ و لە ڕۆیشتنێدا پاشووی بنگێوێ، واتە سەمەنگوڵ بێ
چپەچپ(هەورا.، ڕۆژ)
چرپەچرپ، سرتەسرت، سرتەسرتی یەک لە دووای یەکتری. تێکەوەدان، تێکهەڵاوێژتن، تنۆکەتنۆکە، دڵۆپەدڵۆپە
چڕین(گورا.، ڕۆژ.، کە.، هەورا.، لو.، دەر)
چۆچە(ڕۆژ.، کۆ)
پارچە زێڕێکی سێ لزگەییە ژنان بە سەرو کڵاوی خۆیانی دادەگرن و بە لاجانگیاندا شۆڕ دەبێتەوە بە سێ لزگەکان دەڵێن_، پرپرە