تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بقە(ڕۆژ)
بقەبق(ڕۆژ)
پڵتەپڵت، پەڵتی زار، ددان بە ووتە دانەنان
بن پەل(ڕۆژ)
ئەو گەڵاتووتنانەیە، کە پەسند ناکرێن و سەرچڵ نین، یەکێکە لەدوو جۆرەکانی تووتن
بووغە(ڕۆژ)
گابووغە، هوولە، (موک) خوولە، گایەکە بزۆزو شەڕفرۆش بێ
بووێس(ڕۆژ)
بنوو، بخەوە، بخەفە. بوەستە، ڕاوەستە، بوویسە
بڕان بڕان(ڕۆژ)
زۆر بەپەلە لێخوڕین، بەتاڵووکە ئاژوتن، پەلەپەلە لە ئاژۆتندا
بڕکەبڕکە(ڕۆژ)
پارچەپارچەی مێگەلە مەڕان. (هەورا) ددانە ددانە، (بابا) دیانەدیانە. کەمکەمە، بڕبڕە
بڕکەمەڕ(ڕۆژ)
(ڕۆژ) بڕکە، پارچە مەڕێکی کەمە
بڕێنەچی(ڕۆژ)
برینگچی، ئەو کەسەیە ئاژاڵان دەبڕێتەوە
بڕێژەوەدان(ڕۆژ)
بڕەبڕ(ڕۆژ)
گڕەگڕ، گوڕڕەگوڕڕ، قیڕەقیڕ بەسەر خەڵکیدا کردن
بڵخاخ(ڕۆژ)
بڵمە(ڕۆژ)
بۆڵە، دەنگی وورچ و چتی وایە، دەنگدانەوەی تۆپییە، پڕمە
بڵمەبڵم(ڕۆژ)
بۆڵەبۆڵی پیرێژنان و پیرەمێردانی بێ ددانە، یا هی کەسێکی لەسەرەمەرگدابێ، پڕمەپڕم. دەنگدانەوەی تۆپ._ی بەرازی: مرقەمرق، فیکەفیک
بۆقەتە(ڕۆژ)
بۆیەمە(ڕۆژ)
پارچە کرێکی ڕەشە لە مشکی و هەوری گچکەترە ژنان لەسەری خۆی دەبەستن
بێ ماک(ڕۆژ)
نێرینەیەکە هێلکەیەکی گونی نەمابێ، (باک) بەرخ یا کاریلەیەکە بێ دایک بێ._ی: نەبوونی هێلکە گونێکی نێرینە، بێ دایکی کارو بەرخ
بێ پاڵ(ڕۆژ)
بێ گوڵتە(ڕۆژ)
بێ پاڵەوانە، بێ پشتکۆڵە، دیوارێکە دارو چتی وەبەر نەدرابێ لە ترسی ڕووخان و ڕمانی
بێخوز(ڕۆژ)
کیسەی بێ زامبینە